ڕابوون مەعروف ئازادکرا
خەندان-سالارمحەمەد
پاش شەش ڕۆژ لە دەستگیرکردنی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕابون مەعروف ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و خۆبەخش لەجوڵانەوەی نەوەی نوێ ئازادکرا.
سۆران عومەر، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان بەخەندان-ی راگەیاند، پاش شەش ڕۆژ لەدەستگیرکردنی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕابون مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و خۆبەخش لەجوڵانەوەی نەوەی نوێ ئازادکرا.
راشیگەیاند، زۆرینەی ئەو کەسانەی کەلە خۆپیشاندانەکانی ھەفتەی رابردوو دەستگیرکرابوون ئازادکراون"بەشێکی کەمیان ماون و لە ڕۆژانی داھاتوودا ئەوانی دیکەش ئازاد دەکرێن".
رابوون مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە لە سلێمانی دەستگیرکرا لەکاتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکان.
بهروار: 27/12/2017
513 جار خوێندراوهتهوه
|