پەرلەمانتارێکی هۆڵەندا دیاری باڵیۆزی ئێرانی فڕێدایە ناو زبڵەوە
ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 
ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی هۆڵەندا، دیاری کرسیمسی باڵیۆزی ئێران کە لە ئاڵای ئێران پێچراوە، دەکاتەوەو دەیخاتە زبڵدانەوە، ئێرانیش ئەو کردەوەیەی شەرمەزارکرد.

ئەو پەرلەمانتارە لە ڤیدیۆەکەدا دەڵێت، کە باڵیۆزی ئێران دیاری کریسمسی تەنیا بۆ پەرلەمانتارانی پیاو ناردووە و بۆیە هەدیەکە هەڵدەداتە ناو زبڵدانەوە.

هەر لە ڤیدیۆکەدا پرسیار لە ژنە پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی هۆڵەنداش دەکرێت، کە ئایا لەلایەن باڵیۆزی ئێرانەوە دیاری بۆ نێردراوە یان نا، لە وەڵام دا دەڵێت: نا، شتی وا نەبووە.

لە ڤیدیۆکەدا پەرلەمانتاری پەرلەمانی هۆڵەندا دیارییەکە کە لە ئاڵای ئێراندا پێچراوە دەکاتەوەو فستقەکەی ناوی دەڕژێتە ناو زبڵدانەوەو پیشانی کامێرای دەدا، چونکە باڵیۆزی ئێران لە هۆڵەندا دایری بۆ پەرلەمانتارانی ژن نەناردووە.
لەبەرامبەردا، کۆمسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا ئەو کردەوەیەی پەرلەمانتارەکەی هۆڵەندای شەرمەزارکردووە.

 
به‌روار:  25/12/2017
708   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   163
کۆی سه‌ردان:   29231398