15 کارمەندی کەناڵیا نالیا لە سلێمانی دەستگیرکران
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ(یەكشەممە) ژمارەیەك كارمەندی كۆمپانیای نالیا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لەبەردەم دادگای سلێمانی دەستگیركران.

ئاوێنە: ئارام سەعید، خۆبەخش لە نەوەی نوێ بە ئاوێنەی راگەیاند سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كۆمەڵێك لە كارمەندانی كۆمپانیای نالیا وەك ناڕەزایەتی بەرامبەر داخستنی كۆمپانیاكە ویستویانە لەبەردەم دادگای سلێمانی گردبونەوەیەك ئەنجام بدەن.

بەڵام بەپێی قسەی ئارام سەعید هێزە ئەمنییەكان رێگریان لە گردبونەوەكە كردوە و نزیكەی 15 كەس لەو كارمەندانەیان دەستگیركردون.

ئاوێنە
به‌روار:  24/12/2017
1997   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   511
کۆی سه‌ردان:   29306610