ساڵیادی نووسەر و ڕۆماننووس مەمەد ئۆزۆن
دە ساڵ لەمەوبەر، نووسەر و ڕۆمانووسی کورد مەمەد ئووزون کۆچی دوایی کرد. ئوزوون یەکێک لە نووسەرە دەگمەنەکانی کوردە کە شوێن و پیگەیەکی دیاری و بەرچاوی لە ناو ئەدەبیاتی کوردیدا هەیە. شوێنپەنجەی ئوزوون بەسەر ئەدەبیاتی کوردییەوە و بە تایبەتیش دەوڵەمەندکردن ئەدەبیات و زمانی کرمانجی دیار و بەرچاوە و بەرهەمەکانیشی ئەو ڕاستییە دەسەلمێنن.
بەرهەمەکانی مەمەد ئوزوون بۆ نزیکەی ٢٠ زمانی جیای دونیا وەرگێڕدراون. کەسایەتی ئوزوون بووە بە نموونەیەکی بەرزی ئەدەبیاتی کرمانجی و ئەو سەرکەوتنەی ئەو لە بواری رۆماننوسیدا بەدەستی هێنا مایەی هەڵوێستە لەسەر کردنە.
ئاخۆ چ هۆکارێک هەبوون وایان کرد رۆمانگەلێک کە بە کرمانجی نووسران، ئەمرۆکە بە بیست زمانی جیاوازی دونیا بخوێنرێنەوە؟! تایبەتمەندی و خاسییەتەکانی ئوزون جی بوون کە وایان کرد ئەو بکەنە ئەستێرەیەکی گەسی ئاسمانی ئەدەبیاتی کوردی؟
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 22/12/2017
571 جار خوێندراوهتهوه
|