سەركردایەتی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان هەڵوەشایەوە
شارپرێس:
بزووتنەوەی گۆڕان بەفەرمی رێككەوتنە سیاسییەكەی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەڵپەساردو سەركردایەتی هاوبەشی نێوانیانی هەڵوەشاندەوە.

بزووتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ چوار شەممە بڕیاری هەڵپەساردنی رێككەوتنە سیاسییەكەی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی-دا، كە ماوەیەكە ئەو رێككەوتنەیان واژووكردووە.

بزووتنەوەی گۆڕان جگە لەهەڵپەساردنی رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ یەكێتی، سەركردایەتی هاوبەشی نێوانیانیشی هەڵوەشاندەوە.

بزووتنەوەی گۆڕان‌و یەكێتی نیشتمانی لە 17/5/2016 رێككەوتنی سیاسی-یان واژووكرد، كە گۆڕان بەبیانووی پابەندنەبوونی یەكێتی بەرێككەوتنەكەوە بڕیاری هەڵپەساردنی داوە.
به‌روار:  20/12/2017
1320   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   590
کۆی سه‌ردان:   29266662