لە هەولێریش خۆپیشاندانە ڕۆژی پێنج شەممە
خەندان- کاروان مەسعود

ھێمن مامەند، رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی بەخەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، لە رێگەی پارێزگای ھەولێرەوە داواکاری بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی مەدەنی لە شاری ھەولێر پێشکەش کراوە.

مامەند وتیشی، ئەمرۆ لەگەڵ ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی لە شاری ھەولێر، سەردانی پارێزگای ھەولێریان کردووە و بە فەرمی داواکاری ئەنجامدانی خۆپیشاندانیان پێشکەش کردووە.

بەپێی یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان، لەھەرێمی کوردستان، دەبێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر وەڵامی داواکارییەکە بدرێتەوە، بۆئەنجامدانی خۆپیشاندانەکە.

ئەو چالاکوانە، ئەوەشی خستەڕوو"ئێمە رۆژی پێنج شەممەمان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکە دیاریکردووە و خۆپیشاندانەکەش لەبەردەم بینای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، خۆپیشاندانەکە لەپێناو داواکردنی کۆمەڵێک ماف و داواکاری ھاوڵاتیان و فەرمانبەران دەبێت.
به‌روار:  20/12/2017
1095   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   387
کۆی سه‌ردان:   29254567