دامەزراوەی میدیایی نالیا ڕاگەیەندراوێکی لەسەر هەڵکوتانە سەر کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی بڵاوکردەوە
دامەزراوەی میدیایی نالیا ڕاگەیەندراوێکی لەسەر هەڵکوتانە سەر کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی بڵاوکردەوە، و داوا لە ڕای گشتی کوردستانی و عێراقی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات فشارەکانیان بخەنەگەڕ لە بەرانبەر ئەنجامدەرانى ئەم کردەوە ناشارستانیى و نایاسایە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی دامەزراوەی میدیایی نالیا

بۆ/ 
- راى گشتیى کوردستانیى و عێراقیى.
- حکومەتى عێراقى فیدراڵ.
- کونسوڵخانەو باڵیۆزخانەکانى ئەمریکاو وڵاتانى یەکێتى ئەوروپا لە هەرێمى کوردستان و عێراقى فیدراڵ.
- پەرلەمانى عێراق.
- رێکخراوى نەتەوەیەکگرتوەکان.
- وەزارەتى دەرەوەى ویلایەتەیەکگرتوەکانى ئەمریکا.
- سەرجەم کەناڵەکانى راگەیاندن و رێکخراوەکانى داکۆکیکردن لە ئازادیى رۆژنامەنوسیى لە هەرێمى کوردستان و عێراق

بابەت/ هەڵکوتانە سەر سێ کەناڵى میدیایى ئاسمانیى لە سلێمانى

کاتژمێر (7)ى ئێوارەى رۆژى 19ى 12ى 2017، هێزێکى ئاسایشى سلێمانى، کە بە نزیکەى 100 سەد چەکدار مەزەندە دەکران و بێ ئەوەى هیچ فەرمانێکى دادوەرییان پێبێت، هەڵیانکوتایە سەر دامەزراوەى میدیایى نالیا لە شارى سلێمانى، کە ئۆفیسى سەرەکى هەرسێ کەناڵى ئاسمانى (NRT،NRT2،NRT  عەرەبى) تێدایە. دواى سوکایەتیکردن بە هەندێک لە کارمەندان و رۆژنامەنوسانى هەرسێ کەناڵەکە و شکاندنى بەشێک لە کەلوپەلەکانى دامەزراوە میدیاییەکە و بردنى بەشێکى کەلوپەلە تەکنیکییەکانى پەخشکردن، سەرەنجام پەخشى هەرسێ کەناڵە ئاسمانییەکەیان راگرت.

ئەوەى ئەم هێزە چەکدارە کردیان، سەرەڕاى ئەوەى هیچ پاڵپشتییەکى یاسایى لەپشتەوە نەبو، هەڕەشەیەکى مەترسیدارە بۆ سەر ئازادیى رۆژنامەنوسیى لەسەر ئاستى کوردستان و عێراق، کە ئەمە یەکەمجار نییە کەناڵەکانى سەر بەم دامەزراوە میدیاییە ئەهلییە، روبەڕوى هەڕەشەو داخستن و رەفتارى لەمجۆرە دەبنەوە، کە تاکە دامەزراوەى میدیایى بێلایەن و ئەهلیى و پیشەییە لەسەر ئاستى کوردستانى عێراق.

هەڵکوتانە سەر ئەم دامەزراوە میدیاییە، هاوکاتە لەگەڵ رفاندن و بێسەرو شوێنکردنى "شاسوار عەبدولواحید"ى خاوەنى پێشوى دامەزراوەکە، لە فڕۆکەخانەى سلێمانییەوە بۆ شوێنێکى نادیار، کەتاکو نوسینى ئەم راگەیاندراوە، هیچ سۆراخێکى نییە، سەرەڕاى دەستگیرکردنى "ئاوات عەلى"ى سەرۆکى دامەزراوەکە بۆ ماوەیەک.

بەناوى دامەزراوەکەمانەوە: داواکارین لێتان فشارەکانتان بخەنەگەڕ لە بەرانبەر ئەنجامدەرانى ئەم کردەوە ناشارستانیى و نایاسایە، کە دژى سەرەتاییترین مافەکانى مرۆڤ و ئازادیى رۆژنامەنوسییەو هەڵکوتانە سەر ئەم سێ کەناڵەو رفاندنى "شاسوار عەبدولواحید"ى خاوەنى پێشوى کەناڵەکەو، هەروەها شەهیدکردنى چەندین خۆپیشاندەرو هاوڵاتیى بێتاوان لەم رۆژەدا، دەخەینە ئەستۆى دەسەڵاتدارانى هەرێمى کوردستان، کە بڕوایان بە سادەترین بنەماى دیموکراسیى و دەستاودەستکردنى ئاشتییانەى دەسەڵات و سەروەریى یاساو مافەکانى مرۆڤ و ئازادیى رژنامەگەریى نییە لە کوردستان.
ئەو تاوانەى ئەمرۆ بەرانبەر بەم دامەزراوە میدیاییە و خاوەنى پێشوى دامەزراوەکە کراوە، پەڵەیەکى رەشە بۆ سەر ئەزمونى حکومڕانیى هەرێمى کوردستان و دەسەڵاتدارانى هەرێمى کوردستانى عیراق.

دامەزراوەى میدیایى نالیا

19/12/2017

سلێمانى

نالیا
به‌روار:  20/12/2017
67   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
تورکیا دەبێت دەستبەجێ هێرشە ئاسمانییەکانی دژ بە بنکە کوردییەکان لە باکوری سوریا ڕابگرێت، بەرپرسی گشتیی سەنتەری نێونەتەوەیی پالمێ دەڵێت. ئاننا سوندسترۆم بەرپرسی گشتیی (Olof Palme درێژه‌ ...
شەوی ڕابردوو لە گوندی قەرنی سەر بە ناوچەی بلبلی عەفرین لە نیوان شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی و سوپای تورک و چەتەکانی شەڕ ڕوویدا و لە ئەنجامدا شەرڤانانی زەبری جەرگبڕیان لە چە درێژه‌ ...
پاش دەسپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین و دەوروبەری وەزیری دەرەوەی سوید نیگەرانی خۆی دەربری و ئەمەش کاردانەوەی جۆراوجۆری لە نێو کوردان دا لێکەوتەوە. دوانیوەڕۆی رۆژی درێژه‌ ...
هێزەکانى سوپاى تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر گوندی خەراب ڕەشک لە ناوچەى دێرێکى سەر بە قامیشلۆ و شەڕڤانان بەرەنگاریان بوونەتەوە. ‎میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە، هێزەکان درێژه‌ ...
خەندان- زانیار مەلازادە کەمێک لەمەوبەر گەنجێک لەناو شاری ھەڵەبجە چوار کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی خۆی کوشت. بەپێی وتەی کەسوکاری کوژراوەکان چوار کەس کوژراون. لەئێ درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان چەندین نوسەر، ڕۆشنبیر، ئەکادیمیسییەن و دەرهێنەری بەناوبانگی جیهان لە بارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، درێژه‌ ...
زۆربەی تەقە و کوشتنەکانی ساڵی پار، لە شوێنە گشتییەکان ڕوویان داوە. ئەمە پێداچوونەوەیەکی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت نیشانی دەدات. لە دوای ئەوەی کە پیاوێک لە پیتزێریاییەک ل درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان سوپاى تورکیا دووباره‌ ده‌ستى کرده‌وه‌ به‌ تۆپبارانکردنى عه‌فرین به‌وه‌ش ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژه‌ عه‌فرین تۆپباران ده‌کات. سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ج درێژه‌ ...
شارپرێس: وتەبێژی یەپەژە ڕایدەگەێنێت "لە میانەی شەڕەکانی ڕزگارکردنی شاری ڕەققەدا ٦٠٠ شەڕڤانی ژن کوژراون. ئەمڕۆ پێنج‌شەممە نەسرین عەبدوڵڵا وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپ درێژه‌ ...
دوو کەس بە گومانی تەقینەوەکەی دوێنیی گەڕەکی روسەنگۆرد لە مالمۆ دەستگیر کراون. ستێفان سینتێیوس بەرپرس لە دەستگەی پۆلیسی مالمۆ لە کۆنگرەیەکی مێدیاییدا دەڵێ ئەوەی ڕووی دا زیاتر توو درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   84
کۆی سه‌ردان:   16242611