شەوئاهەنگێکی خێزانی بە بیانووی شەوی چلە لە مالمۆ - MKF firar Şew Çile
کۆمەڵەی مالمۆکورد، لە دەستپێکی وەرزی نوێی چالاکییەکانیدا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٢ی دێسامبری ٢٠١٧، شەوئاهەنگێکی خێزانی بە بۆنەی شەوی چلە[یەڵدا] سازدەکات. ئاهەنگەکە کاتژمێر ١٨:٣٠ی ئێوارە دەستپێدەکات. پاش گەیشتنی میوانان خواردنەکە بە شێوەی بووفەی ئاوەڵا دادەنرێ، پاش خواردن، ڕێووڕەسمەکە بە شێعر و وتار و نیشاندانی بەڵگەفیلم سەبارەت بە شەوی یەڵدا و پاشان موزیکی زیندوو و هەڵپەڕکێی کوردی، تا کاتژمێر ٢٣:٣٠ی شەو بەردەوام دەبێت. کۆمەڵەی مالمۆکورد مناڵانیشی لەبیرنەکردووە و یەک دوو سورپاڕیزی بچووکیشی بۆ مناڵان ئامادەکردووە.
- تکایە ئاگادار بن کە هەر یەک لە بەشداربووان وەک شەوانی خێزانی پێشووتر، خواردنی بە دڵی خۆیان لە ماڵ ئامادە دەکەن و لەگەڵ خۆیان دەیهێنن.
- فیکا لە لایەن کۆمەڵەوە دابین دەکرێ
- هاتن بۆ هەمووانە. میوانانی غەیرە ئەندامی کۆمەڵە، لەو دەرفەتەدا دەتوانن ببنە ئەندامی کۆمەڵەی مالمۆکورد و بەم شێوە بەشداری جەژن و چالاکییەکانی پێشەڕووی کۆمەڵە بن.
---------------------------------
SV.
MalmöKurd Förening (MKF) i samarbete med Studiefrämjandet firar Şew Çile (Yelda), som enligt Kurdisk tradition räknas som årets längsta natt. I år Şew Çile firas i den 22nde December 2017 bland annat med traditionell mat, liv musik, kurdisk dans, cinevision, dikter och information om firandet och roliga spel och tävlingar för yngre deltagarna.
- OBS:
- Observera att gäster, som tidigare, hämtar mat och dryck med sig.
- MKF bjuder på kaffe och te.
- Inträde till firandet är kostnadsfritt.
- Det finns gott om parkeringsplatser bakom lokalen.
-Alla är välkomna. MKFs icke medlemmar, får gär blir medlem i föreningen och ta chansen att delta i MKFs kommande firanden och aktiviteter
Tid: Fredag, 22 December 2017 – 18:30 till 23:30
Adress: Garaget, Lönngatan 30, 214 46 Malmö
بهروار: 19/12/2017
2062 جار خوێندراوهتهوه
|