پرسەی خوالێخۆشبوو کاک (ئەحمد عومەر قادر) ناسراو بە حاجی مەلا خەیات لە شاری ڕۆتەردام

مەراسیمی پرسەی خوالێخۆشبوو

کاک (ئەحمد عومەر قادر) ناسراو بە حاجی مەلا خەیات

رۆژی یەکشەممەی ڕێکەوتی  24 - 12 - 2017

کاتژمێر 13:00  تا  17:00

لە شاری ڕۆتەردام بەڕێوەئەچێت





بە ناوی ڕێکخراوه‌ کوردیه‌کان و کۆچبەرانی کورد له‌هۆڵه‌ندا، پرسەو هاوخه‌می خۆمان ئاڕاستەی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (کاک ئەحمەد عومەر قادر ناسراو بە حاجی خەیات) ئەکەین، برای بەڕێزان شوکریە خانی هاوسەری کاک شێخ شەماڵ و  خاتوون خان لە شاری سخیدام- ڕۆتەردام.

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی لەناکاوی ئەم برا ئازیزەمان ڕائەگەیەنین، کە ڕێکەوتی  (02-12-2017) بە نەخۆشیەکی کتوپڕ، لە تەمەنی 68  ساڵیدا ماڵئاوایی یەکجاری لێکردین و هەواڵی مەرگی...تێکڕای خزمان و ئازیزانی تاساند. داوکارین لە یه‌زدانی مه‌زن، کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات. سه‌بوری و ئارامیش بۆ خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی بگه‌ڕێته‌وه‌، بەم بۆنەیەوە خانەوادەی خولێخۆش بوو، بڕیاریداوە رۆژی یەکشەممە ڕێکه‌وتی 24-12-2017 لە شاری ڕۆتەردام، لە هۆڵی یانەی کوردی میدیـــا"ی ڕۆتەردام، له‌م ناونیشانه‌ی خوارەوە پرسه‌ی بۆ دابنێن.

Vrijenbansestraat 50

3037 VZ Rotterrdam

 کاتژمێریەکی پاشنیوەڕۆ بۆ پێنجی ئێوارە 13:00 تا 17:00. بۆ زانیاری زیاتر لە رێگەی ژمارە ته‌له‌فۆنانەوە ئه‌توانن پەیوەندی بکەن:   0645406432شێخ شەماڵ، ‎ 0634279921 خاتوون ، 0610674005 پەیمان خان..



(پارکیری ئۆتۆمبیل بە خۆڕاییە ).

هه‌ڤاڵان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو

 

ژیاننامەی خوالێخۆش بوو

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

 

بە داخ وخەموو پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی لەناکاوی برای ئازیزمان (کاک ئەحمەد عومەر قادر)، کە ناسراوە بە (حاجی مەلا خەیات)مان، لە بەرواری (۲/۱۲/۲٠۱۷) پێ گەیشت. هەواڵەکە هەموومانی تاساند..... کۆچکردوو بۆ کات بەسەربردن لەناو جوانییەکانی سروشتی چیا، بەکوڕەکەی دەڵێت: لە گەڵم وەرە بمگەێنە دامێنی چیا لە دەڤەری ڕانیە. سەر لە ئێوارەش وەرەوە بەدوامدا....؟

بەداخەوە ئێوارە زۆر پەیوەندی پێوەدەکەن هیچ وەڵامێکی نابێت..! ناچار دەبن ئاسایش ئاگادار بکەنەوە، بۆ گەڕان بەدوایدا، بۆماوەی زیاتر لە دوو شەو و دوو ڕۆژ گەڕان بەدوایدا بە داخێکی زۆرەوە بە گیان لەدەستدان دەیدۆزنەوە، دەیبینن جەڵتە لێیداوە و  دڵە گەورەکەی لەلێدان دەکەوێت و بۆ هەتاهەتایی ماڵئاوایی لە ماڵ و خێزان و شەش خوشک و برازا و خوشکەزاکانی و خانەوەدەکەی دەکات.

کۆچکردوو لە بنەماڵەیکی کوردپەروەر و شۆڕشگێڕ، لە دەڤەری لانکەی شۆڕش، لە باڵەکایەتی لە ساڵی ۱۹٤۹لە شارۆچکەی گەڵاڵە چاوی بەژیان هەلێناوە خاوەنی چوار کورو کچێکە، هەر لە تەمەنی لاویەتیدا پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی (ی.ن.ک) و شۆڕشی نوێ دەکات و بەردەوام دەبێت لە خەبات، دوای شەهیدبوونی شەهید (ڕەسوڵ)ی برای، سوورتر دەبێت و بەڵێندەدات زیاتر خزمەت بەو ڕێبازە بکات. لە ساڵی (۱۹۸۱) حکومەتی بەعس فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەکات و حوکی زیندانی سیاسیی پانزە ساڵ بەسەردا دەدات. لە ساڵی (۱۹۸۲) ڕەوانەی ئەبوغرێب دەکرێت، لەبەر خۆڕاگری خۆی، ڕژێمی گۆڕ بەگۆڕ نەیتوانی هیچ نهێنیەکی پێ بدرکێنێت و سوودی لێوەر بگرێت، ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (۲٠/۷/۱۹۸۲)، بەر لێبوردنی گشتی کەوت و ئازاد کرا.

لە ساڵی (۱۹۸۳) دووبارە پەیوەندی بە ڕیزەکانی (ی. ن. ک)ەوە کردەوە و بوو بە پێشمەرگە. کۆچکردوو برای شەهید (ڕەسول خەیات)ە، کە بەدەستی خائینان بە دیل گیرا و لە قەسابخانەکانی موسڵ لە سێدارە درا.... برایەکی دیکەیشی بە ناوی (محمد عومەر) لە ڕێکەوتی (۲٤/۷/۲٠۱٦) کۆچی دوای کرد ....

نەمری بۆ گیانی سەرجەم شەهیدانی کوردستان و دروود بۆ گیانی کۆچکردووانی ئەم خانەوادە تیکۆشەرە و گیانی پاکی خوالێخۆش بوو (کاک ئەحمەد عومەر قادر)، ناسراوە بە (حاجی مەلا خەیات)شاد بێت.

 

 
به‌روار:  19/12/2017
1243   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   610
کۆی سه‌ردان:   29261850