18 كانونی یه‌كه‌م ڕۆژی جیهانی كۆچبه‌رانه
هەژار تەها
مالمۆکورد
و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له په‌یامێكدا به‌شداری كۆچبه‌ران له پێشخستنی سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له جیهاندا به‌رز ده‌نرخێنێت.
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كۆچبه‌رانه‌وه ، ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس ، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگترووه‌كان په‌یامێكی بلاَوكرده‌وه و ده‌ڵێت به‌ڵگه‌كان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه كۆچبه‌ران بونه مایه‌ی سودی ئابوری و كۆمه‌لاَیه‌تی و كه‌لتوری له هه‌موو كۆمه‌ڵگاكاندا. هاوكات ، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆشی ده‌رده‌بڕێت له باره‌ی ئه‌و هه‌سته دوژمنكارانه‌ی كه له به‌رامبه‌ر له كۆچبه‌ران له جیهاندا بوونی هه‌یه.
كۆچ به گشتی و كۆچی نایاسایی به تایبه‌تی كۆمه‌ڵگاكانی جیهانی دابه‌شكردوه و له‌لایه‌ك ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ژیانیان له ڕێگه‌ی كۆچی نایاسایی له‌ده‌ستداوه هێشتا ژماره‌یه‌كی به‌رچاوه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ڕێوشوێنه‌كانی زۆربه‌ی وولاَتان له به‌رژه‌وه‌ندی مافه‌كانی كۆچبه‌ران داناڕێژرێن.
یه‌كێتی ئه‌وروپا تا ئێستا نه‌گه‌شتووه به ڕێكه‌وتنێك له‌باره‌ی په‌نابه‌ر و كۆچبه‌رانه‌وه كه له به‌ر ڕۆشنایی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی په‌نابه‌راندا داڕێژرا بێت و ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مریكاش له هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانن بۆ نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه پێشتر له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا وه‌رده‌گیران و ئوسترالیاش به‌رده‌وامه له سیاسه‌تی گرتن و گێڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخ بۆ ئه‌و وولاَته‌ی كه لێوه‌ی هاتوون.
یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانی كۆچبه‌ران له كاتێكدایه كه ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌ره نایاساییانه‌ی كه له جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه له ساڵی 2017 دا گه‌شتۆته 5 هه‌زار و 323 كه‌س كه زۆربه‌یان له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 295 كه‌سیشیان له ناوچه‌كانی باشوری ڕۆژهه‌لاَتی ئاسیا مردوون.
به‌روار: 19/12/2017
896 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|