جوبرائیل لهسهماوهوه به‌رێكه‌وت بۆ ئیسرائیل
شۆڕش محەمەد
مالمۆکورد
فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی كوردی (بێده‌نگی ئاسمان) له‌ده‌رهێنانی جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر لهفێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی وڵاتی ئیسرائیل به‌شداری پێشبڕكێی سه‌ره‌كی دهكاتو كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات.
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداری فیلمه‌كه‌ی له‌و فێستیڤاڵه‌دا رایگه‌یاند "فیلمه‌كه به‌شداری له‌فێستیڤاڵی سینه‌مایی نزیك ناسره (NNF) له‌وڵاتی ئیسرائیل ده‌كات".
وتیشی "فیلمه‌كه له‌به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی ئه‌و فێستیڤاڵه به‌شداره‌و كێبركێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كانی به‌شی ئه‌نیمه‌یشنی فێستیڤاڵ ده‌كات".
(بێده‌نگی ئاسمان) نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره و به‌سپۆنسه‌ری عه‌باس فازڵ عه‌بدولره‌حمان خاوه‌نی زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه و له‌ماوه‌ی ته‌نها 4 مانگدا به‌شداری له‌زیاتر له40 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی، كردوه و چه‌ند خه‌ڵاتێكیشی پێبه‌خشراوه.
سیناریۆی فیلمه‌كه پشتیوان عه‌بدوڵا نوسیویهتیو كاری گرافیك‌و ده‌نگ له‌لایه‌ن سه‌باح شه‌هدی و كاری موزیكی فیلمه‌كه‌ش رامتین لهۆنی جێبه‌جێی كردوه، ماوه‌ی فیلمه‌كه 100 چركه‌یه و به‌رهه‌می ساڵی 2017-یه.
بهروار: 17/12/2017
1219 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|