دوو هونەرمەند تابلۆکانى خۆیان لەبەر گوزەرانی خۆیان سووتاند لە سلێمانی
دوو هونەرمەندى شێوەکار لە شارى سلێمانى تابلۆکانى خۆیان سوتاند، وەک دەربڕینى ناڕەزایەتى لە خراپى گوزەران و ڕێزنەگرتنى هونەرەکەیان لە هەرێم.

ئەمڕۆ هەینى کامەران قەرەداغی کەمپێنێکی بە ناوی "تابلۆیەک نانێک ناکات" ڕاگەیاند، تێیدا هەشت لە تابلۆکانی خۆیی سوتاند و بە ئێن ئاڕ تى ٢ى ڕاگەیاند "هەر هونەرمەندێک تابلۆ بەشێکە لە ناخ و هەستی، هەموو شوێن فڵچەیەک ئاسەوارێکی گەورەی ئەوی پیێوە دیارە، بەڵام بێهیواییم لەم وڵاتەدا وایکرد بەشێک لە فیکر و مەعریفەی خۆم بکەم بە خۆڵەمێش".
هەروەها وتیشى: "ئەمڕۆ بەشێک لە تابلۆکانم بردە قەراغی شار و لەوێ لە گۆڕمنا وەکو ئەوەبوو لاشە و جەستەی خۆمم بەجێهێشتبێت".

جەختى لەوەشکردەوە "بۆچون و مەعریفە و ڕۆشنبیری لە ئاستێکدایە کەس وەڵامی نییە، بۆیە مەبەست لەوەی کە بۆچی تابلۆیەک نانێک ناکات ئەوەیە، بۆچی تابلۆیەک ناتوانێت پێنج لیتر نەوت بکڕێت، من لە ئاستی خۆمەوە هەڵوێستی خۆم نواند".
ناوبراو ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، لە دونیادا تابلۆ نرخ و بەهای جوانی خۆی هەیە، من تابلۆکانم زۆر خۆشویست بۆیە سوتاندم، چونکە پێش تابلۆ و پێش هونەر بریتییە لە نان و ئازادی، ئەگەر نان نەبێت بیخۆم چی لە تابلۆیەکی هەڵواسراوی بێ ڕۆح بکەم، تابلۆ دەبێت لە وڵاتێکدا بێت ژیانی تێدابێت".

هاوکات تەیب عەبدولڕەحمان، بووە دووەم کەس کە هەمان کاری دووبارە کردەوەو نۆ تابلۆی خۆی سوتاند و ڕایگەیاند "سوتاندنی تابلۆکان وەك ناڕەزاییەکە لەسەر خراپی دۆخی ئێستای کوردستان لەڕووی سیاسییەوە و بەتایبەتیش لەڕووی هونەری، کە بە تەواوەتی وەلانراوە و گرنگی بە کاری هونەرمەندان نادرێت"
هەروەها وتیشى "دۆخی هونەر و هونەرمەندان بە تەواوەتی لە بارێکی خراپدایە، بۆیە وەك ناڕەزایەتیەک ئێمە بڕیارماندا تابلۆکانمان بسوتێنین".

ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆى دۆخى خراپى هەرێمەوە، ڕۆژانە هاوڵاتیان و مووچەخۆران پەنا بۆ خۆکوشتن دەبەن و حکومەتى هەرێمیش هیچ پلانێکى دڵخۆشکەرى نییە بۆ دەربازکردنى هەرێم لەو دۆخە سەختەى ئابورى.
نالیا
به‌روار:  15/12/2017
64   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
تورکیا دەبێت دەستبەجێ هێرشە ئاسمانییەکانی دژ بە بنکە کوردییەکان لە باکوری سوریا ڕابگرێت، بەرپرسی گشتیی سەنتەری نێونەتەوەیی پالمێ دەڵێت. ئاننا سوندسترۆم بەرپرسی گشتیی (Olof Palme درێژه‌ ...
شەوی ڕابردوو لە گوندی قەرنی سەر بە ناوچەی بلبلی عەفرین لە نیوان شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی و سوپای تورک و چەتەکانی شەڕ ڕوویدا و لە ئەنجامدا شەرڤانانی زەبری جەرگبڕیان لە چە درێژه‌ ...
پاش دەسپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین و دەوروبەری وەزیری دەرەوەی سوید نیگەرانی خۆی دەربری و ئەمەش کاردانەوەی جۆراوجۆری لە نێو کوردان دا لێکەوتەوە. دوانیوەڕۆی رۆژی درێژه‌ ...
هێزەکانى سوپاى تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر گوندی خەراب ڕەشک لە ناوچەى دێرێکى سەر بە قامیشلۆ و شەڕڤانان بەرەنگاریان بوونەتەوە. ‎میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە، هێزەکان درێژه‌ ...
خەندان- زانیار مەلازادە کەمێک لەمەوبەر گەنجێک لەناو شاری ھەڵەبجە چوار کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی خۆی کوشت. بەپێی وتەی کەسوکاری کوژراوەکان چوار کەس کوژراون. لەئێ درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان چەندین نوسەر، ڕۆشنبیر، ئەکادیمیسییەن و دەرهێنەری بەناوبانگی جیهان لە بارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، درێژه‌ ...
زۆربەی تەقە و کوشتنەکانی ساڵی پار، لە شوێنە گشتییەکان ڕوویان داوە. ئەمە پێداچوونەوەیەکی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت نیشانی دەدات. لە دوای ئەوەی کە پیاوێک لە پیتزێریاییەک ل درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان سوپاى تورکیا دووباره‌ ده‌ستى کرده‌وه‌ به‌ تۆپبارانکردنى عه‌فرین به‌وه‌ش ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژه‌ عه‌فرین تۆپباران ده‌کات. سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ج درێژه‌ ...
شارپرێس: وتەبێژی یەپەژە ڕایدەگەێنێت "لە میانەی شەڕەکانی ڕزگارکردنی شاری ڕەققەدا ٦٠٠ شەڕڤانی ژن کوژراون. ئەمڕۆ پێنج‌شەممە نەسرین عەبدوڵڵا وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپ درێژه‌ ...
دوو کەس بە گومانی تەقینەوەکەی دوێنیی گەڕەکی روسەنگۆرد لە مالمۆ دەستگیر کراون. ستێفان سینتێیوس بەرپرس لە دەستگەی پۆلیسی مالمۆ لە کۆنگرەیەکی مێدیاییدا دەڵێ ئەوەی ڕووی دا زیاتر توو درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   87
کۆی سه‌ردان:   16242615