میدیاكارانی تەلەفزیۆن لە سلێمانی كۆبوونەوە
مالمۆکورد



رۆژی 13/12/2017 سەعات 6 ی ئێوارە لەهۆڵی هۆتێل رامادا، لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و رێكخراوی دیالۆگ و كلتورDCO ئێوارەخوانێك و كۆبوونەوەیەكیان بۆ میدیاكارانی تەلەفزیۆنەكان رێكخست..
بەمەبەستی رێزگرتن لە ماندوو بوون و شەونخوونی میدیاكارانی نێو كەناڵەكانی تەلەفزیۆن، وەك پێزانینێك بۆ ئەو كوڕو كچ و ژن و پیاوانەی ساڵانێكە كار لە میدیای بینراودا دەكەن، هاوكات بەبۆنەی رۆژی جیهانی تەلەفزیۆنەوە كە 21 ی نۆڤەمبەری هەموو ساڵێكە.. ئەم ئێوارەخوانە سازكرا..
پاش بەخێرهێنان و وچانی نانخواردن بە كۆنسێرتو گۆرانی باكورو باشورو وتنەوەی گۆرانیەكانی ئەحمەد كایاوە لەسەعات 7 ی ئێوارەدا مەراسیمەكە بەناساندنی رێكخراوی DCO دەستی پێكرد.. پاشان هەریەك لە كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی و شاهید بورهان بەرپرسی پلاتفۆرمی میدیالۆگ لە رێكخراوی DCO بەخێرهاتنی میوانانیان كرد..
رێكخراوی DCO رێپۆرتاژێكیان ئامادە كردبوو لەسەر تەلەفزیۆن، بە سینەما فیژن پێشكەش كرا كە چەندین پرسیاریان ئاراستەی هاووڵاتیانی سەرشەقام كردبوو، تیایدا هاووڵاتیان وەك بینەری كەناڵەكان وەڵامی 10 پرسیاریان دەدایەوە لەسەر كاركردنی تەلەفزیۆنەكان..
لەدوا بڕگەی ئەم مەراسیمەدا رێزلێنانێكی شایستە بۆ ساڵح ئەحمەد ئەمین ناسراو بە (مام ساڵحی تەلەفزیۆن) كرا كە دێرینترین تەكنیكاڵی میدیای بینراوی كوردیەو بەدامەزرێنەری هونەريی یەكەم تەلەفزیۆنی كوردی دەناسرێت لەساڵی 1991 ئەویش كەناڵی دایك تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان بوو، هەریەك لە دكتۆر ئیحسان سەرۆكی رێكخراوی DCOلەگەڵ كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان خەڵاتی وەفاو رێزلێنانیان بەخشیە مام ساڵح و بە گرتنی وێنەی یادگاریی ئامادەبووان كۆتایی بە مەراسیمەكە هێنرا.
فۆتۆ: سدیق عەواڵی


www.facebook.com/sulaymaniy.sandika

 
به‌روار:  15/12/2017
689   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   713
کۆی سه‌ردان:   29260000