کۆمەڵەی دەواری سەربەخۆ (کۆدەست)
مالمۆکورد
کۆمەڵەی دەواری سەربەخۆ (کۆدەست)
هاونیشتمانییانی کوردستان
کۆمەڵەی دەواری سەربەخۆ ڕێکخراوێکی نا‌حکومیی خۆبەخشە، بە دید و بۆچوون و پێشنیاری ئەندامانی کار دەکات و بەرنامەی سیاسیی خۆی هەیە بۆ کۆمەڵگە، لەم سۆنگەیەوە بە پێویستی دەزانێت کە هەڵویستی خۆی لە ئەزموونی دەسەڵاتدارێتیی کوردی، لە ماوەی بیستوشەش ساڵی ڕابردوودا بخاتە ڕوو، کە بە بەردەوامی کۆمەڵگەی ئێمەی ڕووبەڕووی شکستی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتووی کردووەتەوە، شکستێک کە دوا نموونەی ئەم هەلومەرجە شەرمەزارکارەیە کە ئێستە تێیدا دەژیین و دەسەڵات بە هەموو جمگەکانیەوە، هیچ ڕەوایەتییەکی سیاسی و یاسایی و ئەخلاقیی نەماوە.
هەموان دەزانین کە ئەم ئەزموونە سیخناخە بە ستەم و نایەکسانیی چینایەتی و ڕەگەزی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و پێشێلکاریی گەورە و ئینسانی ئێمەی لە مرۆڤێکی خاوەن کەرامەتەوە گۆڕیوە بۆ بوونەوەرێکی ناسیاسی کە تەنیا چاوەڕوانیی ئەو، قووتی ڕۆژانەی بێت.
هەر لەم هەلومەرجەشدا کە دەسەڵات و ئەزموونی کوردی خولقاندوویەتی، ئەو بزووتنەوانەی کە بە جۆرێک دژ و نەیاری ئەم دەسەڵاتە بوون و بەرەنگاری بوونەتەوە و ویستوویانە لە نێویەوە چاکسازی بکەن، لەبەر گەلێک هۆکاری وەک زەبروزەنگی دەسەڵات، فریوی گوتاری ناسیۆنالسیتی و ئایینی، میانڕەوی و لە دواییشدا ب ەهۆی تێنەگەیشتنەوە لە ڕیشەی ڕاستەقینەی کیشەکان، وێرای نییەتی باش و زۆر جار چاکەخوازانەشیان، کەوتوونەتە ژێر هەژموونیی گوتار و ساختەکارییەکانی دەسەڵاتەوە و بە بنبەست گەیشتوون.
لە وەها دۆخێکدا، کۆدەست گۆڕانکاریی ڕیشەیی بە پێویستییەکی حاشاهەڵنەگر دەزانێت و هەر چەشنە هەوڵێک بۆ چاکسازی لەم دەسەڵاتەدا، دووبارەکردنەوەی رابردووە. گۆڕان لە کۆمەڵگەی ئێمەدا تەنیا بە سیاسەتێک دەکرێت کە ڕیشەکان بکات بە ئامانج، نەک ڕووکارەکان، سیاسەتێک کە چاوی لە کەرامەت و سەروەریی مرۆڤ بڕیبێت، چاوی لە گۆڕانێک بڕیبێت کە پێش هەموو شتێک، ڕووی لە گێڕانەوەی ئیرادەی ژیانی بەهادار و خۆسەری و تێپەڕاندنی وەهمەکانی ڕابردوو دەبێت.
هەر بۆیە بانگی گەلانی ئازادیخواز و تێنووی ڕزگاریی کوردستان، ژنان، لاوان و هەموو ئەوانە دەکات کە هیچ کات ژیانی بندەستیتان قبووڵ نەکردووە و نایکەن، لەم وەختەدا زیاد لە هەر کاتێک هەموان پێکەوە و بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی ئینسانی و بەهادار و سیستمێکی سیاسی و کۆمەڵایەتیی دادپەروەرانە و یەکسانیخواز یەکبگرین و بنچینەی پەیمان و ژیانێکی سیاسیی نوێ دابمەزرێنین.
دیارە و هەموان دەزانین دامەزراندنی ئەم پەیمان و ژیانە نوێیە ئاسان نییە و خەبات و بەرەنگاریی سەخت و فرەجۆر و فرەشێوەی پێویستە و کۆدەستیی دەوێت، بەڵام بڕواشمان وەهایە کە هێزی خەڵک پشتئەستوور بە بەها گەردوونی و هەمەگیرەکان، کە خۆی رێکبخات و یەکبگرێت، لە هەموو دەسەڵاتێک بەهێزترە، هەربۆیە لە بڕوای تەواومانەوە بە هێزی گەورەی خەڵک، ئێمە وەک کۆمەڵەی دەواری سەربەخۆ، هاوکات دداننان بە فرەڕەهەندی و فرەجۆرەیی بەرەنگاری و سیاسەتی ڕزگاریدا، داواکارین هەموان هێز و تواناکانی خۆمان لە کۆمەڵەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتیی هەمەگیر و ڕیشەیی وەک کۆمەڵەی دەواری سەربەخۆدا، بۆ بەدیهێنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر و یەکسان یەکبخەین، ئەم بانگەوازەی کۆمەڵەی دەواری سەربەخۆ، بانگەوازێکە بۆ یەکگرتنی هەموو ئەوانەی لەم دەسەڵاتە نائومێدن و بۆ بەدیهێنانی ژیان و کۆمەڵگەیەکی نوێ تێدەکۆشن و هەوڵی ئەوە دەدەن کە بە دید و ڕوئیا و بەهای مرۆیی و ئاکتی شێلگیرانەوە، سنوورێک بۆ شکست و نابەرپرسیارێتیی مێژوویی و گەندەڵیی سەراپاگیری ئەم ئەزموونە دابنێن و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەرەسی گەورەی ئەم ئەزموونە و داهۆڵە شڕەکەی، کە ناوی حکومەتی هەرێمە لە خۆڕێکخستن و ئامادەییدا بن.

کۆمەڵەی دەواری سەربەخۆ
کۆدەست
١٣/١٢/٢٠١٧

ڕێگەی پەیوەندی بە کۆدەست

Kodast.org@gmail.com

پەیجی فەیسبووکی کۆدەست
به‌روار:  15/12/2017
126   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
تورکیا دەبێت دەستبەجێ هێرشە ئاسمانییەکانی دژ بە بنکە کوردییەکان لە باکوری سوریا ڕابگرێت، بەرپرسی گشتیی سەنتەری نێونەتەوەیی پالمێ دەڵێت. ئاننا سوندسترۆم بەرپرسی گشتیی (Olof Palme درێژه‌ ...
شەوی ڕابردوو لە گوندی قەرنی سەر بە ناوچەی بلبلی عەفرین لە نیوان شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی و سوپای تورک و چەتەکانی شەڕ ڕوویدا و لە ئەنجامدا شەرڤانانی زەبری جەرگبڕیان لە چە درێژه‌ ...
پاش دەسپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین و دەوروبەری وەزیری دەرەوەی سوید نیگەرانی خۆی دەربری و ئەمەش کاردانەوەی جۆراوجۆری لە نێو کوردان دا لێکەوتەوە. دوانیوەڕۆی رۆژی درێژه‌ ...
هێزەکانى سوپاى تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر گوندی خەراب ڕەشک لە ناوچەى دێرێکى سەر بە قامیشلۆ و شەڕڤانان بەرەنگاریان بوونەتەوە. ‎میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە، هێزەکان درێژه‌ ...
خەندان- زانیار مەلازادە کەمێک لەمەوبەر گەنجێک لەناو شاری ھەڵەبجە چوار کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی خۆی کوشت. بەپێی وتەی کەسوکاری کوژراوەکان چوار کەس کوژراون. لەئێ درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان چەندین نوسەر، ڕۆشنبیر، ئەکادیمیسییەن و دەرهێنەری بەناوبانگی جیهان لە بارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، درێژه‌ ...
زۆربەی تەقە و کوشتنەکانی ساڵی پار، لە شوێنە گشتییەکان ڕوویان داوە. ئەمە پێداچوونەوەیەکی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت نیشانی دەدات. لە دوای ئەوەی کە پیاوێک لە پیتزێریاییەک ل درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان سوپاى تورکیا دووباره‌ ده‌ستى کرده‌وه‌ به‌ تۆپبارانکردنى عه‌فرین به‌وه‌ش ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژه‌ عه‌فرین تۆپباران ده‌کات. سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ج درێژه‌ ...
شارپرێس: وتەبێژی یەپەژە ڕایدەگەێنێت "لە میانەی شەڕەکانی ڕزگارکردنی شاری ڕەققەدا ٦٠٠ شەڕڤانی ژن کوژراون. ئەمڕۆ پێنج‌شەممە نەسرین عەبدوڵڵا وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپ درێژه‌ ...
دوو کەس بە گومانی تەقینەوەکەی دوێنیی گەڕەکی روسەنگۆرد لە مالمۆ دەستگیر کراون. ستێفان سینتێیوس بەرپرس لە دەستگەی پۆلیسی مالمۆ لە کۆنگرەیەکی مێدیاییدا دەڵێ ئەوەی ڕووی دا زیاتر توو درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   146
کۆی سه‌ردان:   16242718