بایدەمیر لەناو پەرلەمانی تورکیا-دا دەستی خستەسەر دڵی و وتی 'کوردستان لێرەیە'
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە وەڵامی پەرلەمانتارانی ئاکەپە کە پرسییان کوردستان چییە و لەکوێیە، عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، دەستی خستەسەر دڵ-ی و ڕایگەیاند "کوردستان ئەمە و لێرەیە"، بەو هۆیەشەوە عوسمان بایدەمیر بە بەشداریی پێنکردن لە دوو دانیشتنی داهاتووی پەلەمانی تورکیا سزادرا.

 

لەكاتی بەرێوەچونی دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمانی توركیا، عوسمان بایدەرمیر، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە، لەمیانی پێشكەشكردنی لێدوانێكی لەناو هۆڵی پەرلەمان، ناوی کوردستان-ی هێنا، بەوهۆیەشەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی پەرلەمانتارانی ئاکەپە بووەوە.

 

بایدەمیر لە وتارەکەیدا، وتی:"ئەو گەلەی کە ئێوەی هەڵبژاردووە چەنێک ڕێزدارە، ئەو گەلەیشی کە کوردی هەڵبژاردووە ئەوەندە ڕێزدارە، تەنها شتێک هەیە کە پێوستە ئەنجام بدرێت، ئەویش ئەوەیە، کە دەبێت کۆتایی بە لەنابردنی کەلتووری بهێنرێت".

 

هەروەها، وتیشی:"لەم وڵاتەدا نەک تەنها کودەتایەک، بەڵکو چەندین کودەتا ئەنجامدراوە، هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی  ٧، بەڵام ئەوەی کە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتای وەک فریادڕەسێک بینی و بەڕاستیش کودەتای لەم وڵاتە ئەنجامدا، ئەم حکومەتە خۆی بوو، یەکێکیش لەو کودەتایانە، کودەتای ٤ ی ١١ ی ٢٠١٦ بوو".

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، عوسمان بایدەمیر وتی:"من ڕۆڵەیەکی کوردم و نوێنەرێکی کوردستانم، با ئەم شوێنە ببێتە شوێنی هاوبەشی کورد و تورک، ئەگەر ئێوە کورد دوورەپەرێز بگرن یان بیانخەنە زیندان، لە کۆتایی کۆتایی دا ئێوە ٨٠ ملیۆن کەس بەتەواوی لەدەست دەدەن، وەرن با پێکەوە دەسەڵاتێکی سیاسی دروستبکەین کە کەس لەبیرنەکەین".

 

بەهۆی ئەوەی عوسمان بایدەمیر لەناو وتەکانیدا وشەی 'کوردستان'ی بەکارهێنا، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە و پەرلەمانتارانی ئاکەپە نیگەران بوون و لە بایدەمیر-یان پرسی: کوردستان لەکوێیە؟، بایدەمیر-یش دەستی خستەسەر دڵی و وتی:"ئەمەیە، کوردستان لێرەیە"، بەهۆی ئەم هەڵوێستەیشییەوە، سەرۆک پەرلەمانی تورکیا، عوسمان بایدەمیر-ی بە بەشداریپێنەکردن لە دوو دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی تورکیا سزادا.
به‌روار:  13/12/2017
104   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
تورکیا دەبێت دەستبەجێ هێرشە ئاسمانییەکانی دژ بە بنکە کوردییەکان لە باکوری سوریا ڕابگرێت، بەرپرسی گشتیی سەنتەری نێونەتەوەیی پالمێ دەڵێت. ئاننا سوندسترۆم بەرپرسی گشتیی (Olof Palme درێژه‌ ...
شەوی ڕابردوو لە گوندی قەرنی سەر بە ناوچەی بلبلی عەفرین لە نیوان شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی و سوپای تورک و چەتەکانی شەڕ ڕوویدا و لە ئەنجامدا شەرڤانانی زەبری جەرگبڕیان لە چە درێژه‌ ...
پاش دەسپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین و دەوروبەری وەزیری دەرەوەی سوید نیگەرانی خۆی دەربری و ئەمەش کاردانەوەی جۆراوجۆری لە نێو کوردان دا لێکەوتەوە. دوانیوەڕۆی رۆژی درێژه‌ ...
هێزەکانى سوپاى تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر گوندی خەراب ڕەشک لە ناوچەى دێرێکى سەر بە قامیشلۆ و شەڕڤانان بەرەنگاریان بوونەتەوە. ‎میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە، هێزەکان درێژه‌ ...
خەندان- زانیار مەلازادە کەمێک لەمەوبەر گەنجێک لەناو شاری ھەڵەبجە چوار کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی خۆی کوشت. بەپێی وتەی کەسوکاری کوژراوەکان چوار کەس کوژراون. لەئێ درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان چەندین نوسەر، ڕۆشنبیر، ئەکادیمیسییەن و دەرهێنەری بەناوبانگی جیهان لە بارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، درێژه‌ ...
زۆربەی تەقە و کوشتنەکانی ساڵی پار، لە شوێنە گشتییەکان ڕوویان داوە. ئەمە پێداچوونەوەیەکی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت نیشانی دەدات. لە دوای ئەوەی کە پیاوێک لە پیتزێریاییەک ل درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان سوپاى تورکیا دووباره‌ ده‌ستى کرده‌وه‌ به‌ تۆپبارانکردنى عه‌فرین به‌وه‌ش ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژه‌ عه‌فرین تۆپباران ده‌کات. سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ج درێژه‌ ...
شارپرێس: وتەبێژی یەپەژە ڕایدەگەێنێت "لە میانەی شەڕەکانی ڕزگارکردنی شاری ڕەققەدا ٦٠٠ شەڕڤانی ژن کوژراون. ئەمڕۆ پێنج‌شەممە نەسرین عەبدوڵڵا وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپ درێژه‌ ...
دوو کەس بە گومانی تەقینەوەکەی دوێنیی گەڕەکی روسەنگۆرد لە مالمۆ دەستگیر کراون. ستێفان سینتێیوس بەرپرس لە دەستگەی پۆلیسی مالمۆ لە کۆنگرەیەکی مێدیاییدا دەڵێ ئەوەی ڕووی دا زیاتر توو درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   91
کۆی سه‌ردان:   16242622