پەنابەران قۆپیە یان لە تاقیکردنەوەی زمانی سویدی کردووە
فێرخوازانی زمانی سویدی بۆ بیانیان (SFI) لە شاری کارلسکرونا لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە گشتییەکاندا (Nationella prov) فێڵیان کردووە. بەم هۆیەش چەندنین فێرخواز ناچار کراون تاقیکردنەوەکان دووبارە ئەنجام بدەنەوە.

ئێستا ده‌ستگه‌ی کاروباری فێرگاکانی سوید  (Skolverket)سکاڵای لەسەر ئەم ڕووداوە لای پۆلیس تۆمار کردووە.

بەڕیوەبەری گشتی فێرگاکە گونیلا بەریمان بە جیددی دەڕوانێتە ئەم ڕووداوە و دەڵێت نابەرابەرییەکی زۆرە بەرامبەر بە ئەو کەسانەی تاقیکردنەوەکان بە درووستی ئەنجام دەدەن.

جێی باسە گوومانی دزەکردنی پرسیارەکان لای مامۆستاکان کاتێک درووست بوو کە چەدنین فێرخواز وەڵامی پرسیارەکانیان ڕیک وەک یەک بوون. گونیلا بەریمان بەڕێوەبەری فێرگاکەی کارلسکرونا دەڵێت دیار بوو کە وەڵامەکان لەبەرکرابوون.

دوواتریش دەرکەوت کە وەڵامەکان لە گرووپێکی فەیسبووکدا بڵاو کراونەتەوە.

ئێستا ئەو فێرخوازانەی کە گوومانی ساختەکارییان لێ دەکرێت ناچارن ٥ هەفتەی تر چاوەڕێ بن و دووبارە تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەنەوە.

شیرین ئەلدەراجی کە خەڵکی ئێراقە و ئامینە موشەنی خەڵکی ئەفغانستان، هەردوویان  دەرسی (SFI) دەخوێنن. بە بروای ئەوان ئەو کەسەی کە فێڵ دەکات پێش لە هەموو شت غەدر لە خۆی دەکات. ئامینە دەڵێت من باوەڕم بە دزەکردن نییە، مرۆڤ دەبێت بە ماندووبون خۆی فێر بکات و هەوڵ بدات کاری ئەرێنی ئەنجام بدات.
گوێ لەڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  08/12/2017
1341   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   243
کۆی سه‌ردان:   29231612