سووکایەتی و لێدانی ژنان و دەستبەسەر کردنی ٥۰ کەس لە گوندێکی ئیلام
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کە بۆ مالمۆکورد هاتووە: ئەمڕۆ ۱٤ سەرماوەزی ۱۳۹٦ هەتاوی هێزە ئەمنییەکان کۆماری ئیسلامی ئێران گوندی «جلیزی» سەر بە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەخەنە گەمارۆوە و بە هێرش کردنە سەر ئەو گوندە پیاوانی گوندەکە دەسبەسەر دەکەن و تەنها بەشێکی پیاوانی ئەو گوندە بە هەڵهاتن بۆ گوندەکانی دەووروبەر خۆیان ڕزگار دەکەن.

هۆکاری ئەم دەسبەسەریە کە دەیان کەس بە لێشاو دەسبەسەر کراون دەگرێتەوە بۆ ئەوەی کە ڕۆژی یەکشەممە خەڵکی گوندی «جالیزی سەرو» لە سەر مەزرای خۆیاندا بە ئیشوکاری کێڵانی زەوییەکانیانەوە سەرقاڵ بوون، مخابن لە کاتی ئیشدا سازمانی «اتکا»  کە ناوندیکی سەر بە ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لەو دەڤەرەدا بە بیانوی ئەوی کە ئەو زەوییانە مڵکی «اتکا» یە و بە هۆی جێگاوپێگای قورسوقایمیەوە لە دەزگای دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان هێرش دەکاتە سەر ژنانی جووتیاران لەو گوندەدا و لە بەرهمی ئەو هێرشە کە بە گازی فرمێسک‌ڕێژ و لیدان و کۆتەکاری دەکرێت، ژنانی ئەو گوندە ڕوانەی نەخۆشخانەی «دێلۆڕان» دەکرن و پاشان هێزە ئەمنییەکان هێرش دەکەنە سەر نەخۆشخانەی دێلۆڕان و ژنانی بریندار بە لێدان و کوتەکاری دەسبەسەر دەکەن.

سەرەڕای ئەو هەموو ئەشکنجە و دەستدرێژییەی کە دەکرێت بە خەڵکی ئەو دەڤەرە، هێزە ئەمنییەکان دەسهەڵگر نابن و ڕۆژی دووشەممە ۱۳ سەرماوەز لە هێرشێکی ناکاودا هێزە ئەمنییەکان بە دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە هەڵدەکوتنە سەر گوندی «جلیزی» کە سەرڕای بێ‌ڕێزی و سووکایەتی و لێدان و کوتەکاری خەڵکی گوندەکە پتر لە ٥۰ کەس دەسبەسەر و خەڵکانی دیکەیش ئاوارەی گوندەکان و شاخەکانی دەوروبەر دەبن.

شایانی باسە کە سازمانی «اتکا»لەو گوندەدا پتر لە ٤ هەزار هەکتار مەزرای هاووڵاتیانی ئەو گوندەی داگیرکردوە و تەنها ۱۰۰۰ هەکتار مەزرای ئەو گوندە بەشی خەڵکی دەڤەرەکەیە، کە سازمانی «اتکا» دەیەوێت دەستبەسەر ئەو ۱۰۰۰ هەکتاریشدا بگرێت.

سەر ڕای ئەوە دوو کەس لە شێخەکانی ئەو گوندە بە ناوەکانی «فالح و خالید حەمیدی» کە سەر بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانن بە ڕێکەوتن و یارمەتیدانی سازمانی «اتکا» بۆ داگیر کردنی مڵکوماڵی خەڵک توانیویانە ٦۰۰ هەکتار لە زەویوزاری ئەو گوندە بخنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان و بە گوێرەی گوتەی خەڵکی دەڤەرەکە ئەو دوو کەسە لە دەسبەسەرکردنی هەموو پیاوانی ئەو گوندەدا ڕۆڵی سەرەکیان هەبوە.

جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە بەشی عەرب زمانی گوندی جلیزی و دەیان گوندی دیکە تا ساڵی ۱۳٦٥ هەتاوی لە دابشکردنی پارێزگاکاندا لە پارێزگای خۆزستاندا جێگای دەگرت، بەڵام پاش دابشکردنی سەر لە نوێیەی پارێزگاکانی ئەو گوندە لە پانتای جۆغرافیایی پارێزگای ئیلامدا جێگای گرت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
به‌روار:  06/12/2017
228   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ڕێبین فازیل كە گەنجێكی سلێمانییە توانی لەپاڵەوانێتی جیهان بۆ یاری كیك بۆكسینگ كە لەوڵاتی یۆنان بەڕێوەچو، مەدالیای زێڕ لەكێشی (٦٥ كگم)دا بەدەستبهێنێت‌و پاش بردنەوەی پێنج یاری ئاڵای درێژه‌ ...
رووداو - ئیستەنبوڵ خەڵکی دهۆكە و تاوانەكەی تەنیا ئەوەیە كە نێرەمووكە دەڵێت براكانی ئەشكەنجەی زۆریان داوە و ماوەی ساڵ و نیوێك لە ماڵەوە بەندیان كردووە، جارێكیش لەنێو باخێكدا لە درێژه‌ ...
هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی شووت، پاوە و ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و ژنێکیش بە دەستی مێردەکەی کوژراوە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی درێژه‌ ...
خەندان - سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان لە زیندانی ئێدیرنەوە ٣ کتێب پێشنیار دەکات بۆ هەوادارانی و ئارەزوومەندانی خوێندنەوەی کتێب. لە هەژماری تایبە درێژه‌ ...
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، کۆیە، خالید محەمەد لە ١٠ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٣٧ ژن لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کوژراون و ئەو ژمارەیەش بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمیکردووە. درێژه‌ ...
گەریلا تیڤی ڤیدیۆیى چالاکیى گەریلاکانى هەپەگەى لە دژی هێزەکانى سوپاى تورکیا لە شاخی عەلی درێژ لە ناوچەى سیدەکان لە باشووری کوردستان بڵاوکردەوە، کە ٥ سەنگەری سوپاى تورکیا لەو چالاکی درێژه‌ ...
پانێڵێك بۆ په‌نابه‌رێكی‌ كورد ڕێكده‌خرێت به‌شی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ بابه‌ته‌ كه‌لتورییه‌كانی‌ زانكۆی‌ ماڵبۆرنی‌ ئوسترالی ، پانێڵێكی‌ تایبه‌تی‌ بۆ په‌نابه‌رێكی‌ كورد به‌ درێژه‌ ...
پێنجشەمە ۱۵ی نۆوەمبەر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی گوندێ ئەرەدنای ناوچەی ئامێدی باشوری کوردستانی کردوە کە ە ئەنجام دا سێ هاوڵاتی شەهید بوون. ناونیشانی گیانبەختکراوان بەو شێو درێژه‌ ...
ڕێژەی ئەو پەناخوازانەکی بەخواستی خۆیان دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان و لە بەرامبەردا کۆمەکی دامەزراندەنەوە لە وڵاتەکی خۆیان کە دەزگای کۆچی سوید ێیان دەدات کەمیکردووە. ئەو کەسانەی کە دا درێژه‌ ...
هێزی ئاسایشی بەریتانیا دەستی كوردێك دەشكێنن‌و هەڕەشەی كوشتنیشی لێدەكەن ‎پاسەوانانی ئاسایشی بەریتانیا، دوای ئەوەی هەوڵی دیپۆرتكردنەوەی كوردیكی پەنابەر دەدەن لەفڕۆكەخانەی هیزر درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   134
کۆی سه‌ردان:   17392850