تاکور زرەدەشتی لەدهۆک دەستگیرکرا.
ڕۆژنیوز – دهۆک
 
چالاکوانێکی مەدەنی بەناوی کازم، کە ناسراوە بە تاکور زەردەشتی، لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکراو چارەنووسی نادیارە.
 
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئاسایشی پارتی هەڵیکوتایە سەر ماڵی چالاکێکی مەدەنی لە شاری دهۆک و دەستگیریان کرد.
 
سەرچاوەیەکی تایبەت بە ڕۆژنیوزی وت: ماوەی سێ ڕۆژە ئاسایش چەند جارێک چووەتە سەر ماڵی تاکور زەردەشتی، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەماڵ نەبووە دەستگیرنەکراوە، تا ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکراوە.
 
تاکور زەردەشتی، یەکێکە لە چالاکوانە دیارەکانی دەڤەری بادینان و لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕەخنەی توندی لە دەسەڵاتدارانی هەرێم گرتووە.
 
هەروەها لەو چالاکییانەی بۆ کەسی ڕۆژنامەنووسانی تیرۆرکراو، بەتایبەت وەدات حسێن و سەردەشت عوسماندا، بەردەوام بەشداربووە یەکێکبووە لە ڕێکخەرانی چالاکییەکان.
 
ناوبراو، لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەسەر میلاکی وەزراتی ناوخۆ، وەک پۆلیسی سنوور ئەرکدارە.
 
س.ح
به‌روار:  06/12/2017
562   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   347
کۆی سه‌ردان:   29232511