کۆڕ و خەڵاتی ڕێزلێنانی هاوڕێیانی بۆ خاتوو مەریەم زەرزا لە شاری ئەمستردام

کۆڕ و خەڵاتی ڕێزلێنانی هاوڕێیانی

بۆ خاتوو مەریەم زەرزا

لە شاری ئەمستردام

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 09-12-2017 کات19:00  


,

 

پاش سڵاو و ڕێز،

به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه‌‌، هاوڕێ و دۆستە نزیکەکانی بەڕێز (خاتوو مەریەم زەرزا)، به‌ پێویست و ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان زانی، وه‌ک ئه‌مه‌ک و وه‌فایه‌ک به‌رانبه‌ر ڕه‌نج و ماندووبوون و سوتاندنی چه‌رده‌یه‌ک له‌ مۆمی ته‌مه‌ن و ژیانی خۆبەخشی خۆی بۆ بزاڤی ژنانی کورد بە تایبەتی و کۆچبەرانی کورد بە گشتی لە تاراوگە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئێوارەیەکی رێزلێنان و خەڵاتێکی تایبەت بۆ بەڕێزیان ئامادە بکەن و دیاریەکی ڕەمزی پێشکەش بکەن، وەک کەسایەتیەکی کوردی ناسراوی خۆبەخش و خۆشەویستی تاراوگە.

 خۆشحاڵ ئه‌بین ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 09-12-2017 کات19:00  حەوتی ئێوارە، وەک هاوڕێیەکی تایبەتی بەڕێزیان له‌و کۆڕەدا ئاماده‌بن، بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ و بەخشینی ئەو خەڵاتە، که‌  له‌ لایه‌ن دوستان و هاوڕێیانیه‌وه ‌بۆی ئامادەکراوە، له‌ شاری ئه‌مستردام، لەم ناونیشانەی خوارەوه‌:

 

Adres: Buurthuis de meevaart, Balistraat 48a,  1094 JN Amsterdam

به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ هاوڕێ و دۆسته دێرینه‌کانی خاتوو مەریەم زەرزا و خانەوادەکەی بۆ ئه‌م کۆڕی ڕێزلێنانه‌ ئاماده‌ ئه‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دیداری شاد بن و ماندووبوونی ئەو چه‌ندین ساڵه‌ی له‌ نزیکه‌وه‌ به‌رز بنرخێنین، له‌گه‌ڵ هیواخوازی ژیانێکی ئاسوده‌ و ته‌ندروستیەکی باش و ته‌مه‌نی درێژ بۆ هەمووان.

لیژنەیەک

لە هاوڕێ و دۆسته دێرینه‌کانی

 

بۆ په‌یوه‌ندی:

Begard Irfan: Mob & Whatsapp & Viber: +31640722400

Sherko Irfan: Mob & Whatsapp & Viber: +31629391908

Maysoon Aziz: : Mob & Whatsapp & Viber: +31623436783

Rokan Salhi: Mob & Whatsapp & Viber: +31653157417

Wirya Karadakhi: Mob & Whatsapp & Viber: +31685568566

Pemaan Karim: Mob & Whatsapp & Viber: +31610770028

Mob & Viber: 06-47988634, Whatsapp& Viber: 06-8495087

[email protected]
به‌روار:  04/12/2017
1238   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   659
کۆی سه‌ردان:   29231090