هێزەئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیان کوتایە سەر گوندی «نێ» لەشاری مەریوان
مالمۆکورد

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی سەرماوەزی ٢٧١٧ کوردی (١٣٩٦ی هەتاوی) هێزە ئەمنیی وئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەجلی مەدەنییەوە لەبۆسەیەکدا کە بۆ دووکەسیان بەناوەکانی تەحسین دادڕەسی ناسراو بە «تەحسین سەردۆشی» و «ئارام نیک پەی» لەگۆڕەپانی ستادیۆمی شاری مەریوان دانابوو لەشەڕو تێهەڵچوونێکی درێژخایەن و لەڕێی بەکار هێنانی چەکەوە ئەو کەسانە دەسبەسەر دەکەن وتەنانەت برینداریش دەکرێن.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەو هێزانەی کە پەلاماری ئەو دوو کەسەیان داوە پێنج ماشین بوون ولەشاری سنەوە نێردرابوون هەربۆیە دوابەدوای ئەوڕووداوە دە ماشێنی دیکە لەسنەوە هاتبوون وهەڵیان کوتایە سەر گوندی نێ و داوایان لەچەن بنەماڵەێیک کردووە کە پێویستە کوڕەکانیان ڕادەستی ئەوان بکەن وئەگەر ئەو کارە نەکەن ژیانتان لێ دژوار دەکەین هەربۆیە لەگەڵ بەرنگاری خەڵک ڕووبەڕوو دەبنەوە و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی تەقە لە خەڵک دەکەن و بەو هۆیەوە گولە بەر چەن ماڵێکی هاوڵاتیان و مزگەوتی گەورەی گوندی نێ دەکەوێت.

بە پێی دواین زانیاریەکان ئێستەیش ئەو گوندە لەڕەوشێکی نائاساییدایە وگەمارۆو چاودێری هێزە ئەمنییەکانی لەسەرە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

به‌روار:  04/12/2017
144   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
لە بەدواداچوونێکی دەزگای چاوەدێریی گشتیی دارایی (Riksrevisionen) کە ئەمڕۆ بڵاو بوویەوە دەردەکەوێت کە ڕێژەی ئەو سکاڵایانەی دەربارەی گوومانی گەندەڵی لە ناو باڵیۆزخانە و کۆنسۆلگەرییەک درێژه‌ ...
یانەی داڵکورد ئێستا لە خشتەی یارییە ئەنجامدراوەکانی خولە پلە یەکەکان لە خواری خوارەوەیە. هەتاوەکو ئێستاش پێنج شکستی لەسەر یەک خواردووە. لە بەیاننامەیەکدا یانەی داڵکورد ڕایان گەی درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان دادگای نێودەوڵەتیی پاریس حکومەتی تورک و ئەردۆغانی بە دژایەتیی گەلی کورد بە تاوانبار لەقەڵەم دا، ئەردۆغانیشی بە بەرپرسیاری سەرەکی ئەو تاوانانە نا درێژه‌ ...
یەکێک لەو کەسانەی لە کەسی کوشتنی ئولۆف پالمێدا وەک شایەتحاڵ لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە، ئێستا گومانی ئەوەی لێ دەکرێت کە ئەو ئۆلف پالمێی کوشتبێت. ئەم بابەتە ڕۆژنامەی (Filter) ئا درێژه‌ ...
:ئەمڕۆ سێ شەممە یەکەمی جۆزردانی ۱۳۹۷ کۆچی هەتاویی حوسێن حەمدی نیاز پارێزەری ڕامین حوسێن پەنایی ، داواکاری گەڕاندنەوەی دادگایی ڕامین حوسێن پەنایی بۆ دادگای پێداچوونەوە نارد و وتی : درێژه‌ ...
روونکردنەوەیەک بۆ گشت بینەر و بەڕێزەکانی فەیسبوک و هەرکەسێک کە ئەو وێنەیەی من و کچەکەم دەبینیت کە بە جلوبەرگی بوکێنییەوە بڵاومکردووەتەوە: بەڕێزان ئەوە کچە تاقانەکەمە چەند وێنەیە درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز – برادۆست لە ئەنجامی چەند چالاکییەکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ناوچەی برادۆست ٢٨ سەربازی سوپای تورک و سێ بەکرێگیراو کوژران. چالاکییەکانی گەریلاکان لەد درێژه‌ ...
لە پەیامێکی ماتەمینیدا، کەسایەتی ناوداری کورد "جەلالی عومەری سام ئاغا"ٚ سەبارەت بە کۆچی دوایی "عادل موراد" ئەڵێت "چی بڵێم زیاتر له‌وه‌ی كه‌ به‌ ته‌نیاو له‌گه‌ڵ خۆمدا فرمێسكی درێژه‌ ...
دادگای بەرایی هەولێر بڕیاریدا دواخستنی لەسەر دۆسیەی دكتۆرە شایان تا كۆتای مانگی شەش دا، كە لەلایەن دوو كەسی سەر بەپارتیەوە داوای 200 ملیۆن دینار قەرەبوی لێدەكرێت. ئەمڕۆ دووشەممە درێژه‌ ...
ژیانی‌ سه‌ختی‌ په‌نابه‌رێـتی‌ له‌ ڕۆمانێكدا په‌نابه‌رێكی‌ كورد ، ژیانی‌ سه‌ختی‌ خۆی‌ له‌ كه‌مپه‌كاندا ده‌كات به‌ ڕۆمانێك به‌هرۆز بوچانی‌ ، ناوی‌ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌یه‌ كه‌ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   146
کۆی سه‌ردان:   16760649