ڕەنگی کازیوەی سەنگەر (Frontens gryningsfärg) یەکەم شانۆگەریی نووسەر و ڕۆژنامەوان مستەفا جانە
ڕەنگی کازیوەی سەنگەر (Frontens gryningsfärg) یەکەم شانۆگەریی نووسەر و ڕۆژنامەوان مستەفا جانە، شانۆگەرییەکە دیوە ژنانەکەی سەنگەر لە ڕوانگەیەکی فێمێنیستییانەوە نیشان دەدات بۆ نموونە پەیوەندییەکانی نێوان ژن و پیاو و گێچەڵی سێکسیی. بۆ نووسینی ئەم شانۆگەرییە مستەفا جان گفتوگۆی لەگەڵ جەنگاوەرە ژنەکانی کوبانێ کردووە، ئەوەی ژنانی کوبانی باسی دەکەن بەردەوام لە هەموو شوێن و زەمەنێکدا بەدی دەکرێت، مستەفا جان دەڵێت.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 30/11/2017
1327 جار خوێندراوهتهوه
|