موسڵمانان مرۆڤی تەواو نین بە قسەی مارتین سترید ئەندامی پارتی دیموکراتەکانی سوید
مارتین سترید یەکێک لە ئەندامانی پارتی دیموکراتەکانی سوید (Sverigedemokraterna) موسڵمانانی پێ مرۆڤی تەواو نییە.

دوێنێ لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پارتی دیموکراتەکانی سوید  (SD)مارتین سترید کە یەکێکە لە نوێنەرانی پارتەکە هەستایەوە و لە پشتی میکرۆفۆن وتی پێوەرێکی لە سفر تا سەد هەیە، لە سەرێکیان لە سەدا سەد مرۆڤیت، بەڵام لە سەرەکەی تریان سەد لە سەد موحەمەدییت. مەبەستی سترید لەوەیە کە موسڵمانەکان مرۆڤی تەواو نین.

ئێستا مارتین سترید بە هۆی ئەم دەربڕینەیەوە لە لایەن چەندین کەس شیکایەتی پۆلیسی لێ کراوە و لە دوای دەنگدانەوەی وتەکانی داوای لێبوردنی کرد و ئەندامییەتی خۆی لە پارتەکەدا وەرگرتەوە.

سەرۆکی پارتی دیموکراتەکانی سوید یمی ئۆکەسۆن لە بەرنامەی ئاگێندای کەناڵی تەلڤزیۆنی سوید بە تووندی بە دژی ئەم دەربڕینە وەستایەوە. بەڵام پرسە گرنگەکە ئەوەیە بۆچی هیچ کەس لە کاتی بەڕیوەچوونی کۆنگرەکەدا هیچ دژکردەوەیەکی نیشان نەدا.

موحەمەد فازڵهاشمی پرۆفێسۆری تیۆلۆجی ئیسلامی و فەلسەفە لە زانکۆی ئوپسالا ئەم دەربرێنەی ستریدی بەلاوە سەیر نییە و دەڵێت ناوە ناوە لەم شێوە بۆچوونە پڕ لە قین و نەیارانە لە لایەن ئەندامانی (SD)ـوە دەبیستین و ئەمە نە یەکجارە و نە دوایین جاریش دەبێت.
گوێ لەڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  27/11/2017
1753   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   955
کۆی سه‌ردان:   29258836