ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌ره عیراقییه‌كان دیپۆرتده‌كاته‌وه
سیاسه‌تی په‌نابه‌ری پیاده‌كراو له‌ئه‌ڵمانیا ڕوو له‌پاشه‌كشه‌یه رۆژنامه‌ی "ڤیلت ئوم زۆنتاگ" له‌م باره‌یه‌وه نوسیویه‌تی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌رانی عیراقی له‌ئه‌ڵمانیاوه بۆ به‌غدا دیپۆرت ده‌كاته‌وه‌و له‌ئێستادا حكومه‌تی فیدراڵی له‌دانوساندندایه بۆ ناردنه‌وه‌ی ئه‌و عیراقیانه‌ی مافی په‌نابه‌ریان ره‌تكراوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه ئاشكرایكرد دیپۆرتكردنه‌وه له‌وانه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه‌تاوانێك یان سه‌رپێچیه‌كی یاساییان ئه‌نجامدابێت..ڕۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی حكومه‌تی فیدرالی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ لایه‌نی عیراقی‌دا له گفتوگۆدان به‌ئامانجی هاوكاری و دیاریكردنی كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییانی عیراقی.
ڕۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ عیراق له‌دوای سێهه‌مین جه‌نگی كه‌نداو له 2003 دا ده‌بوایه ئه‌نجام بدرێ، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی ئه‌وساوه نه‌ده‌كرا ئه‌نجام بدرێ.
له‌م باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی بۆ زۆرێك له‌ناوچه‌كانی عیراق راگرت جگه له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له 2006 و 2007 دا چه‌ندین كه‌س له‌وانه‌ی تاوانیان ئه‌نجامداوه یان به‌مه‌ترسیان زانیون له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌ڵمانیا..!!بۆ (باكوری عیراق- هه‌رێمی كوردستان) ڕه‌وانه كراونه‌ته‌وه جگه‌له‌وه 8000 عیراقی كه‌به‌خواستی خۆیان ئه‌ڵمانیایان جێ هێشتووه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وڵاتی خۆیان.
ڕۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی له‌گه‌ڵ ئارام بوونه‌وه‌و سه‌قامگیری عیراقدا ئه‌لمَانیا پلانی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی داڕشتووه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی كه داوای مافی په‌نابه‌ریان ره‌تكراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا كه ئه‌مڕۆ 26 ی تشرینی دووه‌م بڵاویكردوه‌ته‌وه‌و تیایدا ئاشكرایكردوه رۆژی 9 ی ئه‌م مانگه بۆیه‌كه‌مینجار عیراقییه‌ك كه‌تۆمه‌تبار بووه به‌ئه‌نجامی تاوان له ئه‌ڵمانیاوه بۆ به‌غدا دیپۆرتكراوه‌ته‌وه.
به‌پێی داتاكانی نوسینگه‌ی فیدرالی كۆچ و كۆچه‌ران 17600 هه‌زار عیراقی تا مانگی 10ی 2017 داوای مافی په‌نابه‌ریان له‌ئه‌ڵمانیا پێشكه‌ش كردوه هه‌ر به‌پێی ئه‌و داتایانه له‌ساڵی ڕابردودا 5657 كه‌س به‌ئاره‌زوو له‌سه‌ر خواستی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ عیراق و له‌مساڵیشدا 2481 كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
گەلی کوردستان
به‌روار: 27/11/2017
6174 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|