کەیسی قاجاخچیەکی ئێراقی لە نیوزلەندە یەکلایی دەبێتەوە
هەژار تەها
مالمۆکورد
كه‌یسی هاولاَتییهكی عێراقی به په‌یوه‌ند به قاچاخچێتیكردن به كۆچبه‌رانه‌وه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه ماڵپه‌ری هه‌واڵی سته‌فی نیوزله‌ندی بلاَویكردهوه ئه‌و هاولاتییه عێَراقییهی كه تۆمه‌تبار كراوه به تێوه‌گلان له كه‌یسی ناردنی كۆچبه‌ران به به به‌له‌م و به قاچاخ بۆ ئوسترالیا و داوا كراوه له لایه‌ن ئوسترالیاوه ، له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا یه‌كلایی ده‌بێته‌وه. ئه‌و هاولاَتیه له ئێستادا له نیوزله‌ندا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی په‌نابه‌ره و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئوسترالیاوه داوا كراوه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له ئه‌گه‌ری تێوه‌گلانی له ناردنی به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران بۆ ئوسترالیا له ساڵی 2001 دا كه دواجار ئه‌و به‌له‌مه له‌پێش گه‌یشتنی به ئوسترالیا تێكشكا و زیاتر له 350 كۆچبه‌ر بوونه قوربانی له‌و ڕووداوه‌دا. به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ره ، دادگای نیوزله‌ندا له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بڕیار له‌سه‌ر ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاولاَتییه به ڕه‌گه‌ز عێراقییه به ئوسترالیا ده‌دات.
بهروار: 26/11/2017
2295 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|