ڤیدیۆی ئەو منداڵەی کە بەدەستى باوک و باوەژنەکەی کوژرا
 لە گرتەیەگى ڤیدیۆیدا ئەو منداڵە پێش ئەوەى بکوژرێت بە دەستى باوکی، باس لەوە دەکات کە دایکیشی بە دار لێیداوە ، لەگرتەکەدا دەردەکەوێت زۆر ترساوە.

دوێنێ بەپێی لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان، کچێکی چوار ساڵان لە سنووری ناحیەی رێدار (شوان) بەهۆی ئەشکەنجەدانی لەلایەن باوکییەوە گیانی لەدەستداوە.

دوای لێکۆڵینەوەی پزیشکی دادوری کەرکوک، دەرکەوتووە مەهنازی تەمەن چوار ساڵان، ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە و نەیتوانیوە بەرگەی ئەو لێدانە توندانە بگرێت بۆیە گیانی لە دەستداوە.

ئەو کەسانەی لە نزیکەوە ئاگاداری کێشەکەن دەڵێن شەوی دووشەممەی رابردوو دایک و باوکی مەهناز شەڕ و ناکۆکیان هەبووە و دایکی ویستوویەتی لەگەڵ کچەکەیدا ماڵەوە بەجێ بهێڵن. بەڵام شەوی دواتر دایکی هەڵاتووەو مەهنازی بەجێهێشتووە
دوای ئەوەی باوکی دەزانێ کە دایکی هەڵاتووە، دەست دەکات بە ئەشکەنجەدانی کچە تەمەن چوارساڵانەکەی.

باوکی مەهناز دوو ژنی هەیە، زڕدایکی مەهناز لای پۆلیس وتوویەتی ئەو کچە بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لە دەستداوە، بەڵام دواتر کە راستی رووداوەکە دەرکەوتووە، ئەو ژنە دەستگیرکراوە.

شایەتحاڵێک کە لە نزیکەوە ئاگاداری ژیانی مەهناز بووە، دەڵێت: زڕدایکی هەمیشە باوکی مەهنازی هانداوە تا لە کچەکەی بدات و دایکیشی نەیتوانیوە بەرگریی لە کچەکەی بکات.

له لێکۆلینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوتوە باوکی مەهناز بۆ خۆی کوردە، بەڵام ئەو دووژنەی کە بوونەتە هاوسەری هەردووکی عەرەبن و ئێستا لە ماڵێکدا پێکەوە دەژین.

هێزەکانی پۆلیس بۆ دەستگیرکردنی باوکی مەهناز چوونەتە گوندی دووبزنی لە سنووری ناحیەی شوان لە پارێزگای کەرکوک، بەڵام باوکی مەهناز هەڵاتووەو تائێستا دەستگیر نەکراوە.
نالیا
سەیری ڤیدیۆیەکە بکە
به‌روار:  24/11/2017
1845   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   716
کۆی سه‌ردان:   29260964