خوێندنی پیشەیی لە سوید خێراتر دەتگەیەنێتە کار
لە ڕاپۆرتێکی نوێی دەستگەی پرسی فێرگەکاندا هاتووە کە ئەو کەسانەی خوێندنی پیشەیی قۆناغی ئامادەیی تەواو کردووە خێراتر کاریان دەست کەوتووە.

بە پێی ئەو ئامارە نوێیەی دەستگەی پرسی فێرگەکان (Skolverket) ئاشکرایان کردووە ئەو فێرخوزانەی ساڵی 2013-2014 خوێندنی پیشەیی (Yrkesutbildning)ی ئوتومبیل، بیناسازیی و (vård) چاودێریی تەندرووستییان تەواو کردووە زیاد لە نیوەیان دوای ساڵێک لە تەواوکردنی خوێندنەکەیان کاریان دەست کەوتووە و لە بازاڕی کاردا جێگیر بوون.

نۆ لە دەی ئەو فێرخوازانەی بواری چاودێریی تەندرووستییان تەواو کردووە هەر لەو بوارەدا کاریان دەست کەوتووە. لەسەدا 70 ی فێرخوازانی بواری بیناسازیی بەهەمان شێوە کاریان دەست کەوتووە.

ئەگەر لە ماوەی ساڵێک دوای ئەوەی خوێندنی ئامادەییت تەواو کردووە کارت دەست بکەوێت ئەوە دەستپێکێکی زۆر باشە بۆ جێگیربوونت لە بازاڕی کاردا، لەم ڕاپۆرتەشدا ئەوە دەردەکەوێت کە خوێندنی پیشەیی بوارێکی باشتر بۆ جێگیربوون لە بازاڕیکاردا دەڕەخسێنێت. تۆرن رودین بەرپرسی یەکە لە دەستگەی پرسی فێرگەکان دەڵێت.

لەم هەواڵەدا هۆمەر قەرەداغی بەڕیوەبەری (Cybergymnasiet) لە ستۆکهۆڵم وەڵامی چەند پرسیارێکی بەشی کوردیی رادیۆی سوید دەداتەوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

به‌روار:  23/11/2017
1474   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   542
کۆی سه‌ردان:   29261561