دادگای لاهای بڕیاری زیندانیكردنی هەتا هەتایی بۆجەنڕاڵی سڕبی راتكۆ ملادیچ-ی دەكرد
خەندان- خۆشناو حسێن

دادگای تاوانەكانی نێودەوڵەتی لەلاهای بڕیاری زیندانیكردنی هەتا هەتایی بۆ جەنڕاڵی سڕبی راتكۆ ملادیچ-ی دەكرد، كەتۆمەتباركرابوو بە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی لە شاری سریبینیتسا لەساڵی 1995 دا.

دادگای تاوانەكانی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، بڕیاریداوە بە بەزیندانیكردنی هەتا هەتایی جەنڕاڵ راتكۆ ملادیچ.

ئەو دادگایە ماوەی 22 ساڵە بەردەوامە لە لێكۆڵینەوە لەكەیسی ئەو جەنڕاڵە سڕبییە كە تۆمەتباركرابوو، كەیسەكەش یەكێكیە لە گەورەترین كەیسی تاوان كە ئەو داگایە لێكۆڵینەوەی تێداكردووە.

كۆمەڵكوژی شاری  سرێبرینیسیا  گەورەترین كۆمەڵكوژییە دوای كۆمەڵكوژی هۆڵۆكۆست كە هیتەلەر دژی جولەكەكان ئەنجامیدا.

بەپێی كای نیوز، لەو كۆمەڵكوژییەدا هەشت هەزار پیاو و گەنج لە مسوڵمانەكانی بۆسنە كوژران.


راتكۆ ملادیچ-ی تەمەن 75 ساڵ لەنێوان ساڵەكانی 1992-1995 كاری كۆمەڵ كوژی لەناوچەكانی دیكە ئەنجامداوە لە بۆسنە، كە پێكهاتوون لەكوشتن و ئەشكەنجەدان و دەستدرێژی و كۆمەڵكوژی و تیرۆر و بارمتەگرتنی هێزە ئاشتییەكانی سەربەنەتەوە یەكگرتووەكان و  بۆردومانكردنی شاری سەراییڤۆ.
به‌روار:  22/11/2017
679   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   813
کۆی سه‌ردان:   29238682