سوید هەرێمی کوردستان بە باکوری عێراق ناو دەبات و پشتگیریی لە عێراقێکی یەکگرتوو دەکات.
وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵسترۆم نامەیەکی بۆ فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان ناردووە و تێیدا بەڕوونی هەڵوێستی سویدی بەرامبەر بە حکوومەتی هەرێم دەربڕیوە. ڤاڵسترۆم هەرێمی کوردستان بە باکوری عێراق ناو دەبات و دەڵێت سوید پشتگیریی لە عێراقێکی یەکگرتوو دەکات.
بەرپرسی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان کەیا ئیزۆل بە تووندی ڕەخنە لە ناوەڕۆکی نامەکەی ڤاڵسترۆم دەگرێت و دەڵێت ئەو جۆرە دەربڕینانە بێڕێزییە بە گەلی کورد.
.گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 21/11/2017
2480 جار خوێندراوهتهوه
|