خۆپیشاندانی دژە ئیسلام لە مالمۆ
مالمۆکورد
ئیمڕۆ دووشەممە 2017.11.20 پارتی سکۆنە لە مالمۆ خۆپیشاندانێکیان دژی ئیسلام لە باشووری سوید (سکۆنە) سازکرد.
خۆپیشاندانەکە کە پێنج ژن و پیاوی بەتەمەن بوون بە دوو درووشم و ئاڵای ناوچەیی سکۆنە، هاتنە بازاڕی سەوزەی مالمۆ، کە زۆربەی کڕیار و فرۆشیارەکانی پەناهەندە و ئیسلامن.
مالمۆکورد ڕاستەوخۆ لە پەیجی فەیسبووکی خۆیەوە دیمەنێکی خۆپیشاندانەکەی پەخش کرد و دواتر لەبەر مۆنتاژکردنی ڤیدیۆیەکە لایبرد.
ئەو دوو درووشمە ئەمانە بوون
یەکەم با ئیسلام لە سکۆنە ( باشووری سوید ) نەمێنێ.
دووەم یەکەم بۆ سکۆنە ئینچا بۆ سوید.
بڵاوکراوەیەکیان بڵاودەکردەوە کە خەبات و داوای ئەوان بۆ نەمانی ئایینی ئیسلامە لە باشووری سوید و بەڵام وەکو خۆیان دەڵێن ئەوان دژی ئیسلامن وەکو ئایین نەک وەکو خەڵکی موسڵمان.
دەتوانن لەم لینکەوە دیمەنێکی ڤیدیۆیی خۆپیشاندانەکە ببینن
بهروار: 20/11/2017
1114 جار خوێندراوهتهوه
|