لەمساڵدا 54 پیاوی کورد خۆیان کوشتووە لە هەرێم
لە ڕۆژی جیهانی پیاواندا، یەکێتی پیاوانی کوردستان کە تاکە ڕێکخراوە بۆ داکۆکی لەمافی پیاوان دەڵێت، ئاستی توندوتیژی بەرامبەر بە پیاوان و ڕێژەى خۆکوشتن لەناو پیاواندا ساڵ لەدوای ساڵ بەرز دەبێتەوە.

بەپێی ئاماری یەکێتییەکە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا پیاوان ٦٠٠ سکاڵایان دژی هاوسەر و خێزانەکانیان تۆمارکردووە.

هەر لەو ماوەیەشدا  ٥٤ پیاو خۆیان کوشتووە و ٦ پیاویش لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە بە هاوکاری کەسانی دیکە کوژراون.

بەپێى ئامارەکانی یەکێتی پیاوانی کوردستان، لە ٥ ساڵی ڕابردوودا ٣٠٧ پیاو خۆیان کوشتووە و ٢٩ پیاویش لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە بە هاوکاری کەسانی دیکە کوژراون.

بەشێک لە پیاوان هۆکاری زۆربوونی ئەم حاڵەتانە دەگەڕێننەوە بۆ تێکچوونی شیرازەی خێزان بەهۆی قەیرانی داراییەوە.

هەرچەندە یەکێتی پیاوان دەڵێت، چەند ساڵێکە توندوتیژی دژی پیاوان زیاترە لەو توندوتیژیانەی بەرامبەر ژنان دەکرێت، بەڵام ئەنجومەنی باڵای خانمان دەڵێت، توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان بووەتە بەشێک لە کلتوری کۆمەڵگە.

١٩ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانی پیاوانە، لە ساڵی ١٩٩١ەوە بە فەرمی لەم ڕۆژەدا ئەو یادە دەکرێتەوە و لە زۆبەی وڵاتانی جیهان چالاکی جیاواز ئەنجامدەدرێت.

ر.م
نالیا
به‌روار:  19/11/2017
1239   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   746
کۆی سه‌ردان:   29255223