نامەكەی كەمال كەركوكی بۆ مەسعود بارزانی بڵاوكرایەوە
خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕۆژنامەیەكی نزیك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان نوسراوێكی فەرمی میحوەری 5ی هێزی پێشمەرگە بڵاودەكاتەوە، كە باس لەوە دەكات، هێزەكانیان تەنسیقی تەواویان لەگەڵ سوپای عیراق و هێزەكانی دیكە هەیە، كە شەڕ لە نێوانیان ڕوونادات.

ڕۆژنامەی (ژیان)ی نزیك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان نوسراوێكی فەرمی میحوەری (5)ی لە ڕۆژئاوای كەركوك بڵاوكردۆتەوە، كە كەمال كەركوكی، بەرپرسی ئەو میحوەرە دڵنیایی دەداتە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پێشووی هەرێم، كە لە میحیوەرەكەی ئەو هیچ جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەك ڕوونادات.

 هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، "بە تەنسیق لەگەڵ لیوا فازڵ بەرواری، دڵنیایی-مان وەرگرتووە، هیچ جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەك ڕوونادات، هەروەها لە ڕێگەی پەرلەمانتار شاخەوان عەبدوڵا دڵنیا كراوینەتەوە، كە هێزە عیراقیەكان لە پردێ زیاتر پێشڕەوی ناكەن".

ئەوەش هاتووە، "ئەوەی لە جەنابتان پێویستە تەنیا دڵنیابوونە، كە ئەمشەو هێزەكانی كاك شێخ جەعفەر هان بدرێن ئەوان لە میحوەری خۆیان لە كەركوك تەقە لە سوپای عیراق بكەن، بۆئەوەی بەرنامەكەمان بەرامبەر جەلالیەكان سەد لەسەد سەركەوتووبێت".

لیوا فازڵ بەرواری، كوردە و بەرپرسی فرقەی زێڕینی دژەتیرۆری عیراقە و پێشتر لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو پۆستەی وەرگرتووە.

به‌روار:  19/11/2017
719   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   787
کۆی سه‌ردان:   29251943