نیوزله‌ندا به سێ ملیۆن دۆلار هاوكاری په‌نابه‌ران ده‌كات، به‌شێكی بۆ په‌نابه‌رانی كورده
هەژار تەها
مالمۆکورد
به‌شێك له‌و هاوكاریه بۆ په‌نابه‌رانی كورده
سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا ڕایگه‌یاند حكومه‌تی وولاَته‌كه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ پێدانی سێ ملیۆن دۆلاری نیوزله‌ندی به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له ئێستادا له دوورگه‌ی مانوسی پاپانیوگینیان.
جاكیندا ئاردێرن ، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا ڕایگه‌یاند وولاَته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی وه‌ك خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی پاپانیوگینیا هه‌مئاهه‌نگی بكات به مه‌به‌ستی دابینكردنی ئه‌و یارمه‌تییه داراییه بۆ دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له دوورگه‌ی مانوسن.
په‌نابه‌ران و په‌ناخوازانی دوورگه‌ی مانوسی پاپانیوگینیا كه به‌شێكیان كوردن ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێشتر ویستویانه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن به‌لاَم ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوورگه‌یه كراون و هه‌رگیز ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت داوای مافی په‌نابه‌رێتی له ئوسترالیا بكه‌ن.
سه‌رچاوه : ئاژانسی هه‌واڵی ئێس بی ئێس
به‌روار: 19/11/2017
1448 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|