گرووپی دیفێند کوردستان لە سوید پارە کۆدەکەنەوە بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵات
(DefendKurdistan) یەکێک لەو ڕێکخراوە کوردییە خۆبەخشانەیە کە لە سویددا دەستی بە کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان کردووە.
چنوور کە لەگەڵ گرووپی دیفێند کوردستان کۆمەک بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان کۆ دەکاتەوە کەسوکاری خۆشی لە بەرکەوتەی ئەو ڕووداوەن.
هەروەها چەند هاوکارێکی ڕێکخراوی دیفێند کوردستان بەنیازن خۆیان بڕۆنەوە بۆ کرماشان و لەوێ هاوکاریی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە بکەن، یەکێک لەوان ژیان بەهرۆزییە کە بە ناچاری لەو پلانە پاشەکشە دەکات.
جێی باسە بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی یەکشەممەی ڕابوردووەوە لە هەرێمی وکوردستان و شارە کوردییەکانی سەرسنووری نێوان عێراق و ئێران زیانێکی زۆری مادیی و گیانی لێ کەوتەوە، بەتایبەتی لە شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان کە ئەم هەڵمەتی کۆمەککۆکردنەوەیەی لەلایەن ڕێکخراوی (DefendKurdistan)ەوە بۆ تەرخان کراوە.
هەروەها چەند ڕێکخراوێکی دیکە بەهەمان شێوە کۆمەک بۆ بەرکەوتووانی بوومەلەرزەکە کۆدەکەنەوە بۆ نموونە ڕێکخراوێکی ڕۆژی سووری کوردی (Kurdiska röda solen).
گوێ لەڕپۆرتەکە بگرە
بهروار: 15/11/2017
1738 جار خوێندراوهتهوه
|