ئه‌ردۆغان دەڵێ نێچیرڤان بارزانی هاوشانی من نییە و نامەوێ بیبینم
لڤین:
دوای دوو مانگ له هه‌وڵدان ئه‌ردۆغان ره‌تیكردووه‌ته‌وه له توركیا چاوی به نێچیرڤان بارزانی بكه‌وێت و پێیوتووه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوشانی من نیه نامه‌وێت چاوم پێی بكه‌وێت.
ڕۆژنامەی (ژیان) لە ژمارەی ئەمڕۆیدا دەقەکەی بە کوردی بڵاو کردوەتەوە،" نێچیرڤان بارزانی له سه‌ردانێكی 24 كاتژمێرید بۆ توركیا كه دورله‌چاوی میدیاكان ئه‌نجامیداوه، داوای بینینی ئه‌ردۆغانی كردووه، به‌ڵام ئه‌و سه‌رۆكه ئاماده‌نه‌بووه چاویپێیی بكه‌وێت و له‌گه‌ڵی كۆببێته‌وه و به‌و كه‌سه‌ری راگه‌یاندووه كه وه‌ك نوێنه‌ری خۆی چووه‌ته‌لای نێچیرڤان بارزانی تا پێی بڵێت "ئاماده نیه چاوی پێیبكه‌وێت، چونكه ئه‌و هاوشانی ئه‌ردۆغان نیه".
دەقی ڕاپۆرتەکە:.
"دوای دوو مانگ له هه‌وڵدان ئه‌ردۆغان ره‌تیكردووه‌ته‌وه له توركیا چاوی به نێچیرڤان بارزانی بكه‌وێت و پێیوتووه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوشانی من نیه نامه‌وێت چاوم پێی بكه‌وێت".
له‌دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان به گشتی و توركیا و ئه‌مریكا به تایبه‌تی چونه قۆناغێكی نوێوه. قۆناغێك كه ڕه‌نگه به دڵی هیچ تاكێكی كورد نه‌بێت، چونكه ئه‌م قۆناغه ئه‌گه‌ر خراپترین یان سه‌ختترین قۆناغی كوردانی باشوری كوردستان نه‌بێت، بێگومان یه‌كێكه له قۆناغه قورسه‌كان.
پێگه‌ی توركیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش له هاوكێشه‌ی ئه‌م قۆناغه‌دا بۆ كورد ڕه‌نگه قورسترین پێگه بێت، چونكه ئه‌م دوو وڵاته زۆرترین نزیكی و بهریهككهوتنیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو پێش ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم.به‌ڵام ئه‌م هاوكێشه سیاسی و دیپلۆماسییه چیتر به‌و شێوه هاوسه‌نگییه نه‌مایه‌وه، چونكه چ توركیا و چ ئه‌مریكا به وه‌رگه‌ڕاندنی ڕویان له كوردستان كێشه‌كه‌یان بۆ كورد ئاڵۆزتر كرد.
مێژووی به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا مێژوویه‌كی زۆر دور نیه، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1991 كاتێك ئه‌م زلهێزه‌ی دونیا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ڕۆژئاواییه‌كانی بڕیاریاندا به دامه‌زراندنی هێڵی دژه فڕینی 36 له هه‌رێمی كوردستان (باكوری عێراق) به مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له فڕینی فڕۆكه‌كانی سه‌دام حسێن. پاشان ئه‌م په‌یوه‌ندییانه چونه قۆناغێكی نوێوه كاتێك كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕابه‌ری ئه‌مریكا توانیان ڕژێمه دیكتاتۆرییه‌كه‌ی سه‌دام حسێن بڕوخێنن و دواتریش هاوكاری كورد بكه‌ن به چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئۆتۆنۆمی بۆی و دروستكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان له لوتكه‌دا كه شه‌ڕی دژی داعشه لاوازبوو، چونكه كاتێك كورد ڕیفراندۆمی ئه‌نجامدا ئه‌مریكا به‌هیچ شوه‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بوو هاریكاری بكات، به پێچه‌وانه‌شه‌وه پشتی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراق فیدراڵی گرت له‌هه‌موو ئه‌و كێشه و رووبه‌ڕووبوونه‌وانه‌ی كه له‌دوای به‌رواری 16ی تشرینی یه‌كه‌م، له كه‌ركوك رویاندا.
له‌و باریه‌وه مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پێشوی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی پێشكه‌شكردنی وتاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا له به‌رواری 29ی تشرینی یه‌كه‌م، به نیگه‌رانییه‌وه باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكای كرد و رایگه‌یاند "پێویسته هاوڵاتییه‌كانمان ئه‌و پرسیاره له‌خۆیان بكه‌ن ئه‌مریكا كه ئاگاداری هێرشه‌كانی سوپای عێراق بوو بۆچی ڕێگای لێ نه‌گرتن؟ ".
لایه‌نێكی تری ئه‌م هاوكێشه‌یه توركیایه، چونكه ئه‌گه‌ر چاوێك به چه‌ند ساڵی رابردودا بخشێنینه‌وه ئه‌وا توركیا زۆرترین په‌یوه‌ند و نزیكی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم. نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم-یش به كلیلی ئه‌م په‌یوه‌ندییه داده‌نرا، چونكه زۆرترین نزیكی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا هه‌بوو. به‌ڵام له دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ئه‌م په‌یوه‌ندییانه زۆرترین ساردی و وتاری دژبه‌یه‌كیان له‌خۆگرت. به‌تایبه‌تیش كاتێك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له وته‌یه‌كیدا كه پێشكه‌شیكرد رایگه‌یاند "ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم خیانهتبوو له‌كاتێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له باشترین ئاستدابوون كه مێژوو به‌خۆیه‌و بینیبێتی".
ئه‌وه‌ی كه خاڵی گرنگ و وه‌رچه‌رخانه ئه‌و دۆخه‌یه كه ئێستا هه‌رێمی كوردتان تیایه‌تی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه ده‌درێن بۆ گۆڕینی دۆخه‌كه و دووباره به‌هێزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و ئه‌مریكا به تایبه‌تی له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و برازای مه‌سعود بارزانی-ه‌وه، كه ئێستا به‌پێی یاسا به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی مامی وه‌رگرتووه و زۆرترین ڕۆڵی هه‌یه له مه‌یدانه‌كه‌دا.
له‌و باره‌یه‌وه، پێگه‌ی تی24ی توركی چه‌ند داواكارییه‌كی نهێنی نێچیرڤان بارزانی بۆ بیینی ئه‌ردۆغان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكرایكردووه "له‌ماوی دوو مانگی ڕابردودا نێچیرڤا بارزانی، چه‌ندین جار داوای بینینی ئه‌ردۆغانی كردووه، به‌ڵام سه‌رۆكی توركیا ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه ئاماده‌بێت بیبینێت".
پێگه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه " نێچیرڤان بارزانی له سه‌ردانێكی 24 كاتژمێرید بۆ توركیا كه دورله‌چاوی میدیاكان ئه‌نجامیداوه، داوای بینینی ئه‌ردۆغانی كردووه، به‌ڵام ئه‌و سه‌رۆكه ئاماده‌نه‌بووه چاویپێیی بكه‌وێت و له‌گه‌ڵی كۆببێته‌وه و به‌و كه‌سه‌ری راگه‌یاندووه كه وه‌ك نوێنه‌ری خۆی چووه‌ته‌لای نێچیرڤان بارزانی تا پێی بڵێت "ئاماده نیه چاوی پێیبكه‌وێت، چونكه ئه‌و هاوشانی ئه‌ردۆغان نیه".
هاوكات به‌پێی راپۆرتێكی شیكاری مورات سۆڤۆغڵو، ده‌سته‌ی نوسه‌رانی پێگه‌ی (ته‌ره‌ته وۆڵد) كه له‌ژێر ناونیشانی "بارزانی و باكوری عێراق چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌ن له‌دوای ڕیفراندۆم" بڵاویكردووهتهو، وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و قبوڵنه‌كردنی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی نیشانه‌یه‌كی تایبه‌ته، چونكه رودانی ئه‌م روداوه له‌كاتێكدایه كه هاوكار و پشتیوانی توركیا بۆ بارزانی له‌وانه‌یه تاكه ستراتیژییه‌تی دهرچوونیبێت له‌و دۆخه‌ی كه ئێستا تێیدایه.
له‌كۆتایدا ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌رگیز له‌بیر نه‌كرێت، ته‌نیا ئه‌و هۆكاره نیه كه وایكرد په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا و ئه‌مریكای هاوپه‌یمانی به‌م ئاسته‌ی ئێستا بگه‌ن، به‌ڵكو پرسینی ئه‌و پرسیاره‌یه كه ئایا له‌م دۆخه‌دا كێ ده‌بێته فریادڕه‌سی كوردستان و فریشته‌ی بنیادنه‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌م له‌گه‌ڵ جیهان و هه‌میش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و توركیا؟
بهروار: 12/11/2017
726 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|