گریانی سەرۆکی میسر بۆ کچە یەزیدی لەمیا بەشار
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری میسر رێزێكی تایبه‌تی له كچه ئێزدی له‌میا حه‌جی به‌شار، چالاكی بواری مافه‌كانی مرۆڤ گرت كه پێشتر له لایه‌ن داعشه‌وه رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی و شێواندنی جه‌سته‌ی ببوه‌وه.
له كۆتایی كۆڕبه‌ندی گه‌نجانی جیهان، عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆك كۆماری میسر به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت قسه‌ی له‌گه‌ڵ له‌میا كرد و قه‌ڵغانی كۆڕبهندهكهی پێ به‌خشی و دوای به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه‌ش له‌سه‌ر ستێجی هۆڵه‌كه یاوه‌ری له‌میای كرد تا دابه‌زی و جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بووش به چه‌پڵه‌رێزان پێشوازیان له له‌میا كرد.
سیسی له 5ی یشرینی دووەمی 2017، به وتارێك ده‌ستپێكی كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی گه‌نجانی جیهانی كرده‌وه، كه تا رۆژی پێنجشەممە 9ی تشرینی دووه‌می 2017ی خایاند.
كۆڕبه‌نده‌كه له سه‌یرانگه‌ی شه‌ره‌م شێخ به به‌شداری سێ هه‌زار گه‌نج له جیهاندا و ده‌یان سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیر و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا له‌میا به‌شار، وته‌یه‌كی تایبه‌تی پێشكه‌شكرد و و تێیدا باسی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی كرد، كه له لایه‌ن داعشه‌وه به‌سه‌ریدا هاتبوون، به‌و هۆیه‌وه زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان فرمێسك به چاویاندا هاته‌خواره‌وه و یه‌كێك له‌وانه‌ش كه سۆزی جوڵا و بۆ له‌میا گریا، عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆك كۆماری میسر بوو.
سەیری ڤیدیۆکە بکەن
بهروار: 12/11/2017
716 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|