کۆسرەت رەسول باری تەندروستی تێکچووە و لە نەخۆشخانە.
نوسینگەی رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری یەکێتی رایگەیاند، کۆسرەت رەسول باری تەندروستی تێکچووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.
نوسینگەی رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسوڵ لە روونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ ئێن ئاڕتی ناردووە، ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ شەممە باری تەندروستی کۆسرەت رەسوڵ تێکچووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و چارەسەر وەردەگرێت.
روونکردنەوەکە باسی لە وردەکاری تێکچوونی تەندروستی کۆسرەت رەسوڵ و شوێنی چارەسەرکردنی نەکردووە، تەنها ئاماژەی بە لێدوانێکی دکتۆر دارا رەشید لە تیمی پزیشکی کۆسرەت رەسوڵ کردووە کە دەڵێت: "لە ژێر چاودێری پزیشکدایە و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجامدەدرێت".
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی لە ساڵی ١٩٥٢لە گوندی شیواشۆکی گەورەی سنووری قەزای کۆیە لەدایک بووە، لە ئێستادا جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
نالیا
بهروار: 11/11/2017
1786 جار خوێندراوهتهوه
|