لە هەولێر هەڕەشەی کوشتن لە شەش ڕۆژنامەنووس و چالاکوان کراوە
ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر
دژی هەڕەشەی کوشتن بۆسەر شەش ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی لە شاری هەولێر، ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مەدەنی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە، لەسەر گڵکۆی شەهیدی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان لە گوندی گرد عازەبان-ی سەربە شاری هەولێر، گردبوونەوەک ئەنجامدرا.
ڕۆژنامەنووس هێمن مامەند، وەک نوێنەری بەشداربووانی گردبوونەوەکە، بەیاننامەیەکی خوێندەوە و تیایدا ڕایگەیاند: خوێنی ئەو شەش ڕۆژنامەنووس و چالاکوانە، لە ئەستۆی لایەنی دەسەڵاتداری هەولێر-ە، کە ماوەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا هەرەشەیان لێ کراوە.
وتیشی:"هەڕەشە و تۆقاندن ساردمان ناکاتەوە و بەردەوام دەبین لەسەر پیشەی ڕۆژنامەنووسیمان، هەرچی دۆسیەی گەندەڵی هەیە کاری سەرەکیمان دەبێت".
هێمن مامەند، ئەوەشی خستەڕوو:"لەم هەڕەشانەی سەر ڕۆژنامەنووسان، کونسوڵخانەی وڵاتانی بیانیمان لە هەولێر ئاگادار کردووەتەوە، داواشمان کردووە فشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم، بۆ ئەوەی ئەو ڕۆژنامەنووسانە لە مەترسی ڕزگاریان ببێت".
بهروار: 10/11/2017
617 جار خوێندراوهتهوه
|