فه‌یسبووك داوای وێنه‌ی رووت له به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، داوا له به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات، وێنه‌ی رووتی خۆیان بۆ كۆمپانیاكه بنێرن، كه مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه به وێنه رووت و سێكسییه‌كان.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی، ژماره‌یه‌كی زۆر به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه، وێنه‌ی رووت، یان نیمچه رووتی خۆیان بۆ هاوڕێ و دۆسته‌كانی خۆیان ده‌نێرن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ترسیان له دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه هه‌یه و نیگه‌رانن به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانییان تۆڵه‌یان لێ بكرێته‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌یسبووك داوای له به‌كارهێنه‌رانی كردووه، وێنه‌ی رووتی خۆیان بنێرن، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه بیكاته كۆدێكی دیجیتاڵی تایبه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی هاوشێوه بگرێته له‌سه‌ر ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه.
له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا، هاوسه‌ران وێنه‌ی رووتی خۆیان بۆ یه‌كتر ده‌نێرن، به‌ڵام ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه دوای درووستبوونی كێشه له نێوانییان و نه‌مانی په‌یوه‌ندییان، هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه رووتانه له یه‌كتر بكه‌ن.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه روونیشی كردووه‌ته‌وه، ئێستا كۆمپانیای فه‌یسبووك، سه‌رقاڵی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئاژانسێكی حكوومی له ئوسترالیا.
لای خۆیه‌وه فه‌یسبووك رایده‌گه‌نێت، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه، رێگه له دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی رووتی به‌كارهێنه‌ران ده‌گرێت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یسبووك، ماسنجه‌ر و ته‌نانه‌ت ئینستاگرام و واتسئاپیش.
به‌روار: 09/11/2017
1033 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|