خه‌می دڵی منتان نه‌بێ
خه‌می دڵی منتان نه‌بێ
ئه‌م دڵه‌ی من ضدل كه‌سره
له‌و نه‌وعه زه‌لامانه‌یه
كه عاله‌م هه‌مووی دێته‌وه
ئه‌م تازه ئه‌چێ بۆ به‌سره
خه‌متان نه‌بێ
به‌رگه‌ی سه‌د پاشه‌كه‌وت ئه‌گرم
به حیزب ئه‌ڵێم
مه‌كركه له‌به‌رت بمرم
من كه‌رێكی بێ كورتانم
چه‌پڵه‌لێده‌ری خۆتانم
ئه‌م دڵه‌ی من گه‌رد ناگرێ
به‌هه‌زار ئاویش ته‌ڕ نابێ
ده‌سا با بێ
بۆ سه‌ر مه‌زبه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات
له هه‌ر ماڵێ كه‌ڵه‌بابێ
ئێمه شه‌یدای
شه‌ڕی گه‌رمی كه‌ڵه‌شێرین
زۆرباش به‌یه‌كتری فێرین
ده‌سا خوایه
به‌ره‌كه‌تی خۆتیان تێخه
له‌م مه‌سئوله علوجانه
به‌رقه‌راربێ
حوكمی زاڵم و گه‌وجانه
چونكه ئێمه ده‌مێ ساڵه
هه‌ر ئاواهین
وه‌كو سیسرك و قالۆنچه
له ئاوده‌ستا نه‌بێ ناژین
ده خه‌ریك بن
رۆژگار رۆژگاری خۆتانه
وڵات بكه‌ن به ئاپخانه
*دكتۆر شێركۆ عه‌بدوڵا
5 / 11 / 2017
سایتەکان
به‌روار: 07/11/2017
589 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|