كۆبانێ..ناسنامه‌ی بەرخۆدانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك
هه‌روه‌ك له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا هه‌ڵه‌بجه بووه ناسنامه‌ی قوربانیدان و كۆمه‌ڵكوژكردنی گه‌لی كورد، له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌میش شه‌نگال ئه‌و نازناوه‌ی به‌ركه‌وت، به‌ڵام هاوكات كۆبانێش بووه هێمای به‌رخۆدان و خۆڕاگریی نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
كۆبانێ له رووی جوگرافیه‌وه سه‌ربه ده‌شتی سروجی روهایه و ساڵی 1892 به‌ردی بناغه‌ی دانراوه، له ساڵی 1911 و به هۆی پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنی به‌رلین به‌غدا، شاره‌كه گه‌شه‌سه‌ندنی زۆری به خۆیه‌وه بینیوه. ساڵی 1937 به فه‌رمی له لایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه ناوه‌كه‌ی بۆ عه‌ین عه‌ره‌ب یان كانی عه‌ره‌بان ناسراوه.
له ساڵی 2011 دا و دوای ده‌ستپێكردنی شۆڕشی سوریا، تاڕاده‌یه‌ك له سه‌ره‌تاوه كورد خۆی له شۆڕشه دورپه‌رێز راگرت، به‌ڵام له 19 ی ته‌موزی ساڵی دواتر، كۆبانێ له هێزه‌كانی رژێمی سوریا پاككرایه‌وه و بوو به سه‌نته‌ری كانتۆنی خۆبه‌ڕێوبه‌ری كۆبانێ، وه‌ك یه‌ك له سێ كانتۆنه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان.
له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2014، كۆبانێ هاوشێوه‌ی زۆر ناوچه‌ی باشور و رۆژئاوای كوردستان بووه ئامانجی په‌لاماره‌كانی داعش و له ئه‌نجامی پێشڕه‌ویه‌كانی داعش گه‌مارۆدرانی شاره‌كه، ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شه‌هید و ئاواره بوون.
له شه‌شه‌می ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2014 دا داعش هێڵی به‌رگری ناوشاری كوبانێی به‌زاند و توانی ده‌ست به سه‌ر به‌شێكی شاره‌كه‌دا بگرێت.
به‌هۆی گه‌مارۆدرانی شاره‌كه، شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) به كه‌مترین چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیه‌وه به‌رگریان ده‌كرد و به‌مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونی شاره‌كه، له به‌شه‌كانی تری كوردستان و وڵاتانی جیهان چه‌ندین خۆپیشاندان ئه‌نجامدران.
هاوكات گه‌نجانی كورد له به‌شه‌كانی تری كوردستانه‌وه پۆل پۆل روویان له‌و شاره ده‌كرد و چه‌ندین گه‌نجی بیانیش خۆیان گه‌یانده كۆبانێ. له باشوری كوردستانه‌وه و به هاوكاری هاووپه‌یمانان به رێگه‌ی ئاسمانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی گه‌یه‌نرایه شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه.
به‌رخۆدانی كه‌موێنه‌ی شه‌ڕڤانان له ئاستی جیهاندا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێنا و هاوسۆزیه‌كی زۆری بۆ پرسی كورد دروست كرد و هه‌ڵوێستی وڵاتانی رۆژئاوایی به‌تایبه‌ت ئه‌مریكای به‌رامبه‌ر به شه‌ڕڤانان گۆڕی و له 17 ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2014 بۆ یه‌كه‌م جار نوێنه‌رانی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده) و نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه و ئه‌مه‌ش بووه سه‌ره‌تای گۆڕانكاری زۆر له هاوكێشه‌ی شه‌ڕی كۆبانێ و نزیكبوونه‌وه‌ی كوردانی رۆژئاوا و واشنتۆن.
له 22 ی ئۆكتۆبه‌ری 2014 په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سه‌ر داوای مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر جوڵه‌پێكردنی هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌و كۆبانێ و له رۆژی 28 ی ئۆكتۆبه‌ردا هێزێكی 150 كه‌سی به چه‌كی قورس و نیوه قورسه‌وه له خاكی توركیاوه به‌ره‌و كۆبانێ كه‌وتنه ڕێ و به‌گه‌یشتنیان باڵانسی شه‌ڕه‌كه به‌ته‌واوه‌تی گۆڕدرا.
رۆژی یه‌كی نۆڤه‌مبری 2014 وه‌ك رۆژی جیهانی كۆبانێ راگه‌یه‌نرا و له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان چه‌ندین چالاكی به‌و بۆنه‌یه‌وه ئه‌نجامدران.
دواجار و له 26 ی كانونی دووه‌می 2015 ناوشاری كوبانێ به ته‌واوه‌تی رزگار كرا و ئه‌و شاره‌ی به هۆی سه‌خترین شه‌ڕه‌وه به ته‌واوه‌تی خاپور ببوو له ئێستادا له قۆناغی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌دایه و سیمای ژیانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
نەوا
به‌روار: 03/11/2017
1296 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|