پێدانی ئیقامە کاتیەکەی سوید رەخنەی لەسەرە
ئەنجوومەنی رەوشتی پیشەیی مامۆستایان  پشتیوانی لەو مامۆستایانە دەکات کە نایانهەوێ زانیاری بە دەزگای کۆچ بدەن. ئەوان پێیان وایە یاسا نوێیەکە رەوشتی پیشەیی مامۆستایان دەخاتە مەترسیەوە.

 سەرۆکی ئەو ئەنجوومەنە یەسپێر رێهن دەڵێت کە ئەرکی ئێمە وانەکوتنەوە، نمرەدانان و هەڵسەنگاندنە ئەوەش نەک لە بەر ئەوەی دەزگای کۆچ پێویستی پێیەتیی.

ئەم یاسا نوێیەی لە هاوینی ئەوساڵ دا هاتە ئاراوە دەرفەت بە هێندێک لە فێرخوازان دەدا کە ئیقامەکەیان بۆ درێژ بکرێتەوە ئەگەر خوێندنی ئامادەیی تەواو بکەن یا ئەگەر بەڵگەنامەکانی فێرگەکە پێشان بدات کە بۆ نموونە لە وانەکان دا ئامادەیی چالاکانەی هەبووە.

ئەنجومەنی رەوشتی پیشەیی کە لە لایەن دوو سەندیکای مامۆستایانەوە دامەزراوە پێیان وایە کە ئەو یاسایە مامۆستایان و پیشەکەیان لە زۆر بارەوە تووشی کێشە دەکات، بۆ نموونە ئەگەری ئەوە هەیە کە لە لایەن دامەزراوەکان و فێرخوازازان و خزم و کەس و کاریانەوە فشاریان بخرێتە سەر. ئەوەش مەترسی دەخاتە سەر پیشەی مامۆستایەتیی کە دەبێ باشترینەکانی فێرخواز و پێشکەوتنەکانی بە هەند وەربگرێ.

زۆر لە مامۆستایان پەیوەندیان بەو ئەنجوومەنەوە کردووە بۆ ئەوەی بزانن رۆڵی مامۆستایان لەو یاسا نوێیە دا چیە، بە بروای یەسپێر دەربرینەکانی ئەنجوومەنەکە دەتوانێ پشتیوانیەک بێت بۆ ئەو مامۆستایانەی نایانهەوێ زانیاریی بە دەزگای کۆچ بدەن.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  03/11/2017
2358   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   679
کۆی سه‌ردان:   29259840