راهێنەری داڵکورد بە تۆمەتی بوختان کردن سکاڵای لێکرا
یانەی سریانسکا  شکایەت لە راهێنەری داڵکورد دەکا، ئەو راهێنەرە سریانسکای بە تۆمەتی ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی دەستیان لە  گۆڕینی ئەنجامی یارییەکان دا هەبووە تۆمەتبار کردبوو.

ئێستا ئاندەرش برێنسترۆم (Andreas Brännström)  لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و تەنانەت راگەیاندنی سریانسکاش دا بە تۆمەتی رێکخستنی ئەنجامی یارییەکان بە شێوەیەکی پلان بۆ دارێژراو تۆمەتبار کراوە، ئەو یانەیە بە تۆمەتی بوختان هەڵبەستن راهێنەرەکەی دالکورد تۆمەتبار دەکا

ئەو یانەیە لە پەیامێکی چاپەمەنیش دا لە ماڵپەرەکەی خۆیان نووسیویانە کە هیچ کێشەیەکی تایبەتیان لەگەڵ داڵکورد نیە. بەڵام ئەو تۆمەتانەی برێنسترۆم هیچ بنەمایەکیان نیە بۆیە لای پۆلیس و سەندیکای تۆپی پێ شکایەت لە برێنسترۆم دەکەن.

 ئاندەرش برێننسترۆم لە وتووێژێک دا لەگەڵ کەناڵی چواری رادیۆی سوید پەشیمان نیە لەو بانگەشانەی خۆی لە بارەی تۆمەتبارکردنی سریانسکا بەوەی کە بە ئەنقەست و بە شێوەی نایاسایی ئەنجامی یارییەکانیان گۆڕیوە. ئەو دەڵێ کە ئەوە کێشەیەکە هەیە و هیوادارم کە هەر ئەمن نەبم کە لەوبارەیەوە قسە بکەم و بێدەنگیەکی زۆر لەوبارەوە هەبووە پێویستە بەشێوەیەکی جدیتر باس بکرێن

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  03/11/2017
1449   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   696
کۆی سه‌ردان:   29260227