له سلێمانییه‌و ده‌عوه‌ته و دەخواتەوە
وێستگه نیوز ـ
ئەو پیاوه‌ی له دوای كۆنتڕۆڵكردنی كه‌ركوك له لایه‌ن هێزه عیراقیهكانهوه ده‌ركه‌وت و ئاماژه‌ی به ئارامی شاره‌كه كرد و باسی نه‌بوونی دوكانی مەشروبی دەکرد ئێستا له سلێمانییه‌و ده‌عوه‌تی چه‌ند گه‌نجێكه.
ئه‌سعه‌د كه خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوای شاری كه‌ركوكه، دوای 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، له ڤیدیۆیه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت و باسی ئارامی ره‌وشی شاره‌كه ده‌كات و ناسۆری خۆی به‌ده‌ستی نه‌بوونی مه‌شروبه‌وه له شاره‌كه ده‌گێڕایه‌وه، ئێستا له سلێمانییه‌و بانگهێشتكراوه له لایه‌ن بژاری عه‌لی بۆسكانی و چالاك سالار و چه‌ند گه‌نجێكه‌وه.
یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د دانیشتووه و له بانگهێشتهكهدایه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "له لایه‌ن بژار عه‌لی بۆسكانی و چالاك سالار‌و چه‌ند گه‌نجێكه‌وه، ئه‌سعه‌د كه دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوای كه‌ركوكه، ئه‌و پیاوه‌ی دوای رووداوه‌كانی 16ی مانگی رابردوو له گرته‌یه‌كی ڤیدییۆدا ده‌ركه‌وت و باسی نه‌مانی مه‌شروبی ده‌كرد له كه‌ركوك بانگهێشتی سلێمانی كراوه".
ئه‌و گه‌نجه وتیشی: "ئه‌و پیاوه به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك ناسۆره‌وه ده‌یناڵاند و له دانیشتنه‌كه‌شدا به‌رده‌وام ئه‌م رسته‌یه‌ی دووباره ده‌كرده‌وه (ئەگەر راست گوفتی رەفتی.. ئه‌گه‌ر چەفت گوفتی کەفتی)".
ئه‌سعه‌د كه‌له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا باسی دوای رووداوه‌كانی 16ی مانگی رابردوو بارودۆخی كه‌ركوك و گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوای كرد، قسه‌كانی بوونه باسوخواسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ڤیدیۆكه به خێرایی بڵاوبوه‌وه.
ئه‌سعه‌د ده‌ڵێت: "كه‌ركوك یه‌ك عه‌یبی نیه، به‌تایبه‌تی گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوا زۆر ئارامه، به‌س یه‌ك كێشه‌ی گه‌وره‌مان هه‌یه، دوێنێ من سه‌عاتێك به‌دوای مه‌شروبدا گه‌ڕاوم یه‌ك دووكان نه‌بووه، مهقول چییه".
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "25 بۆ 30 دوكانم كرد یه‌ك دوكان به‌رناكه‌وێت له‌و كه‌ركوكه، به‌خوا بهرهوهبووم".
بهروار: 02/11/2017
3601 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|