کوردی سوید لە بارودۆخی کوردستان نیگەرانن
کوردستانیانی سوید بە نیگەرانیەوە دەرواننە گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەم مژارە لە پانێلێک دا لە ستۆکهۆڵم تاوتوێ کرا.

کوردستانیانی سوید باس لە نیگەرانی و دوودڵیەکانی خۆیان دەکەن سەبارەت بەو دۆخەی کە لە کوردستان هاتۆتە پێش، تارا عەزیزی یەکێک لەوانەی بەشداری ئەو پانێلەی کرد دەڵێ دۆخێکی ناخۆشە و هەمومان هیوایەکی گەورەمان بە ریفراندۆم هەبوو.

شەممەی رابردوو پانێلیکی راوێژکردن لە (ABF) لە ستۆکهۆلم پێکهات ، لەو سیمینارە دا گۆڕانکارییەکانی ئەو دواییەی کوردستان لە لایەن ماگنوس نۆرێل، د.خالید خەیاتی، د.خالید ساڵح و فرێدریک مالمەوە تاوتوێ کرا.

لە پەراوێزی سیمینارەکەدا بەشی کوردی رادیۆی سوید پەرلەمانتار فریدریک مالیمی دواند کە یەکێک لە بەشدارانی ئەو پانێلە بووئەو پێی وابوو کە دۆخەکە لە کوردستان جدییە و سوێد دەبێ باشتر پشتیوانی لە کوردستان بکات، ئەو سەرارەی ئەوەی کە درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزە سەربازییەکانی بە باش لە قەڵەم دا بەڵام پیی وابوو کە هەر ئەوەندە بەس نیە.

لە بەرامبەردا خالید ساڵح سیاسەتزان و نووسەر پێشوازی لە هەر هەوڵیک کرد لە لایەن سویدەوە کە هاوکاری باشترکردنی بارودۆخی کوردستان بکات.

تارا لە داخرانی کوردستانیش بە رووی دنیای دەرەوەدا نیگەرانە و پێی وایە کە گرینگە هاتوچۆ هەبێ بۆ کوردستان، بە تایبەت لە بواری ئابووریەوە، ئەگەر نا ریسکی تەریک مانەوەی کوردستان زۆرە.

خالید ساڵح نیگەرانیەکانی خۆشی ناشارێتەوە و دەڵێ :  گۆرانکاریەکان بە ئاراستەیەکی نێگەتیڤ دەرۆن و خەڵک لە بارەی کەس وکاری خۆیان نیگەرانن، کە ئاخۆ چیان بەسەر دێ، ئەو ئاماژە بەوەش دەکا کە ئەوانەی کە گەڕاونەتەوە کوردستان بە ئومێدێکەوە گەراونەتەوە ویستویانە بەشداری ئاوەدان کردنەوەی کوردستان بگرن.

مازن مفتی کە بە ئەنجامدانی ریفراندۆم زۆر خۆشحاڵ بوو ئێستا باس لە نائومێدی خۆی دەکات و  دەڵێ زۆرمان پێناخۆشە کە ئەو بارودۆخە هاتۆتە پێش، ماوەیەک پێش ئێستا شاییمان دەکرد بۆ سەربەخۆیی بەڵام ئێستا وەزعەکە گۆڕاوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  02/11/2017
51   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
(DefendKurdistan) یەکێک لەو ڕێکخراوە کوردییە خۆبەخشانەیە کە لە سویددا دەستی بە کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان کردووە. چنوور کە لەگەڵ گرووپی دیفێند کوردستا درێژه‌ ...
لڤین: دكتۆر نەجمەدین كەریم بەنهێنی و بە ئۆتۆمبیلەكانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی لە هەولێرەوە هێنراوەتە سلێمانی و دەیەوێت بەو فرۆكە ئەمبوڵانسەی بۆ كۆسرەت رەسوڵ دیاریكراوە ، بەرەو دەرەوی وڵ درێژه‌ ...
له‌وێ مردیی و غه‌ریبیمت، غه‌ریبتر کرد و ته‌نیایمت، ته‌نیاتر کرد و بێکه‌سیمت، بێکه‌ستر کرد! له‌وێ مردیی جانی جانان! *کۆچی دوایی نه‌نکم "شه‌فیقه‌ سه‌عید" / دایکی باوکم "شێرکۆ درێژه‌ ...
هیڤیدار ئەحمەد و مەحموود یاسین رووداو - هەولێر یەكێتی نیشتمانی یەكێك لە سەختترین كاژێرەكانی ژیانی بەڕێ دەكات، كاتێك دوای چلەی تاڵەبانی، جێگری یەكەمی سكرتێری ئەو حیزبە كە ئێست درێژه‌ ...
ێنە: POURIA PAKIZEH بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێ شەو لە هەرێمی کوردستان و شارە سنوورییەکان نێوان عێراق و ئێران چەندین کوردی سوید کەسوکاریان لە دەست داوە. ئەنعام کەرەمی دانیشتووی گ درێژه‌ ...
لڤین: دوای دوو مانگ له‌ هه‌وڵدان ئه‌ردۆغان ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ له‌ توركیا چاوی به‌ نێچیرڤان بارزانی بكه‌وێت و پێیوتووه‌: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوشانی من نیه‌ نامه‌وێت چاوم پێی بكه‌وێت. درێژه‌ ...
وێستگه‌ نیوزـ سه‌رۆك كۆماری‌ میسر رێزێكی‌ تایبه‌تی‌ له‌ كچه‌ ئێزدی‌ له‌میا حه‌جی‌ به‌شار، چالاكی‌ بواری‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ گرت كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ رووبه‌ڕووی‌ ده‌ستدرێژ درێژه‌ ...
جوبرائیل به‌بێده‌نگی‌ ده‌گاته‌ ئیتاڵیا فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی‌ كوردی‌ (بێده‌نگی‌ ئاسمان) له‌ده‌رهێنانی‌ جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌فێستیڤاڵێكی‌ سینه‌مایی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌وڵاتی‌ ئیتاڵ درێژه‌ ...
نوسینگەی رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری یەکێتی رایگەیاند، کۆسرەت رەسول باری تەندروستی تێکچووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە. نوسینگەی رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسوڵ لە روونکر درێژه‌ ...
کتێبخانەی کوردی ساڵی ١٩٩٧ بە دەسپێشخەری کوردانی سوید لە ساڵی ١٩٩٧ دامەزراوە و ٢٠ ساڵ بەسەر تەمەنی دا تێپەڕی، ئێستا بە هۆی کێشەی دارایی داهاتووی کتێبخانەکە روون نیە. نزیکەی بیست درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   128
کۆی سه‌ردان:   15909349