هاوار بارزانی یەکێکە لەوانەی هێرشیان کردە سەر تیمی ئێن ئاڕ تی لەناو پەرلەمان
یەکێک لەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر تیمی ئێن ئاڕ تی لەناو پەرلەمانی کوردستاندا لەگەڵ مەسرور و مەنسور بارزانیدا وێنەی گرتووە.
هاوار بارزانی یەکێک لەو کەسانەی کە ئێوارەی ٢٩ی ئەم مانگە لەناو پەرلەمانی کوردستان هێرشی کردە سەر تیمی ئێن ئاڕ تی و لە ئاکامدا ڕێبوار کاکەیی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی و کامێرامانەکەی برینداربوو.
بەپێی هەژمارەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، هاوار بارزانی خەڵکی مێرگەسۆرە، هاوکات پێشتر لەگەڵ مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و مەنسور بارزانی فەرماندەی لەشکری گوڵاندا وێنەی گرتووە.
شەوی ٢٩ی ئەم مانگە، لە کاتێکدا تیمی ڕۆژنامەوانی ئێن ئاڕ تی سەرقاڵی کاری خۆی بووە لە ناو بینای پەرلەمان بۆ گواستنەوەی دانیشتنی پەرلەمان کە تایبەت بوو بە دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێم، لەلایەن چەند کەسێکەوە لە پەخشی ڕاستەوخۆدا بە بەرچاوی هێزە ئەمنیەکانەوە بە دار هێرشکرایە سەریان و جگە لە بریندارکردنی ڕێبوار کاکەیی پەیامنێر، کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکانى تیمەکە شکێنرا.
جگە لە پەلاماردان و هێرشکردنە سەر تیمی ڕۆژنامەوانی ئێن ئاڕ تی لەناو بینای پەرلەمانی کوردستان، هاوکات هێرشکرایە سەر نوسینگەکانى هەولێر و دهۆکی ئێن ئاڕ تی.
هێرشکردنە سەر ستافی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بەمشێوەیە لەناو بینای پەرلەمانی کوردستان و دواتریش هێرشکردنە سەر نوسینگەکانى کەناڵەکە لە هەولێر و دهۆک، کاردانەوەى بەدوای خۆیدا هێنا و ئیدانە کرا.
نالیا
بهروار: 01/11/2017
2494 جار خوێندراوهتهوه
|