كامێره‌مانی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی كوردستان تی ڤی بە چەقۆ ده‌كوژرێت.
كه‌ركوك-كامه‌ران نه‌جار
كامێره‌مانی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی كوردستان تی ڤی له ماڵه‌كه‌ی خۆی له باشوری شاری كه‌ركوك ده‌كوژرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری كه‌ركوك تایبه‌ت به رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند: "شه‌وی رابردوو 29-10، كامێره‌مانی كه‌ناڵی كوردستان تی ڤی (ئه‌ركان شه‌ریف ) كه دانیشتوی گوندی حه‌فته‌غاری سه‌ر به قه‌زای داقوق-ه ، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه به چه‌قۆ كوژراوه".
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردوه.
نەوا
به‌روار: 30/10/2017
736 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|