چۆن لەدەستبەرداربونەکەی بارزانی تێبگەین؟
توانا عوسمان

ئەمڕۆ بەھۆی شکستەکانی کورد لەناوچە کوردستانیە جێ ناکۆکەکان و بەھۆی ململانێ ناوخۆییەکانی ناو ھەرێمەوە، زۆربەمان ناتوانین ڕووداوی دەستبەرداربوونی بارزانی لەپۆستی سەرۆکی ھەرێم وەک خۆی تێبگەین.

بەشێکمان لەئەوانەی لایەنگری بارزانین ئەم رووداوە بەکۆستکەوتن و بەبۆشایی رۆحی دەبینن، بەشێکی تریشمان لەئەوانەی نەیاری بارزانین خۆشخەیاڵین بەکوژانەوەی ئەستێرەی بارزانیەکان لەجوڵانەوەی سیاسی کوردیدا.

بەڵام لەڕاستیدا ئەم ڕووداوە نە کۆستە نە جەژن، بەڵکو وەرچەرخانێکە لەدیمەنی سیاسی کوردستاندا و دەبێت وەک بەشێک لەبەرەوپێشچوونی دینامیکیەتی سیاسی تەماشای بکەین.

پێش ھەموو شت، دەستبەرداربوونی بارزانی لەپۆستەکەی "سەرباری تێبنیمان لەسەر شەرعیەت و درێژکردنەوەکانی پێشتری ئەم پۆستە" ھەنگاوێکی گرنگە و شایەنی نرخاندنە، چونکە مادام بارزانی ئەیتوانی بمێنێتەوە، مادام ئەیتوانی ڕێگەی تری درێژکردنەوە دابین بکات، مادام لەژێر فشاری ڕاستەوخۆدا ئەو بڕیارەی نەداوە و خۆی لەکاتی ھەڵمەتی ریفراندۆمدا "لەو پەڕی حەماسی نەتەوەیی خۆیدا" دەیوت نامەوێت ببمەو بەسەرۆکی ھەرێم، مانای وایە بارزانی ھەنگاوێکی نا بەئاراستەی پاشەکشێکردن لەقۆڕغکاری دەستەڵات کەساڵانێکە مومارەسەی دەکات.

دەستبەداربوونی بارزانی لەم ساتەوەختە ناسکەدا لەو پۆستە باڵایە "دوای نەمانی مام جەلال و کاک نەوشیروان" چانسێکە بۆ سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی دەستەڵات و تێپەڕاندنی کاریزمای سەرکردەی مێژوویی لەکوردستاندا.

ئەوانەی ئەم ھەنگاوەی بارزانی نانرخێنن، لەسیاقی مێژوو تێناگەن و نازانن مەنزومەی دەستەڵات فرە توانایە لەدرێژەدان بەتەمەنی خۆی..

عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە "پێشمەرگەی کۆن و سەرۆکی ئێستای جەزائیر" ساڵی ٢٠١٢ کەخۆی بۆ خولی چوارھەمی سەرۆکایەتی جەزائیر ھەڵبژاردەوە، یەک ڕستەی بۆ خەڵکی وڵاتەکەی نەوت و دەریشنەکەوت، چونکە بەئامێر گوێی لەدەنگە و توانای ووتنی چوار ووشەی نیە و لەسەر کورسی ھەمیشەییە و دوو سەکتەی مێشک لێی داوەو ھەردوو گورچیلەشی سستە.

بارزانی کەلە تەندروستیەکی باشدا "وەک لەتەعزێکەی عەلی عەبدووڵادا بینیمان" و بەئیرادەی خۆی "کە بەئاسانی ئەتوانێت جارێکی تریش پۆستەکەی درێژبکاتەوە" وازئەھێنیت، ئەبێت پێشوازی لەم ھەنگاوەی بکەین و لەبری ئەوەی خەریکی شەڕی سایکۆلۆجی پوچ بین لەگەڵی، دەبێت سەرمایەگوزاری سیاسی و فکری لەقۆناغی پۆست بارزانیدا بکەین.
خەندان
به‌روار:  29/10/2017
1041   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
(DefendKurdistan) یەکێک لەو ڕێکخراوە کوردییە خۆبەخشانەیە کە لە سویددا دەستی بە کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان کردووە. چنوور کە لەگەڵ گرووپی دیفێند کوردستا درێژه‌ ...
لڤین: دكتۆر نەجمەدین كەریم بەنهێنی و بە ئۆتۆمبیلەكانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی لە هەولێرەوە هێنراوەتە سلێمانی و دەیەوێت بەو فرۆكە ئەمبوڵانسەی بۆ كۆسرەت رەسوڵ دیاریكراوە ، بەرەو دەرەوی وڵ درێژه‌ ...
له‌وێ مردیی و غه‌ریبیمت، غه‌ریبتر کرد و ته‌نیایمت، ته‌نیاتر کرد و بێکه‌سیمت، بێکه‌ستر کرد! له‌وێ مردیی جانی جانان! *کۆچی دوایی نه‌نکم "شه‌فیقه‌ سه‌عید" / دایکی باوکم "شێرکۆ درێژه‌ ...
هیڤیدار ئەحمەد و مەحموود یاسین رووداو - هەولێر یەكێتی نیشتمانی یەكێك لە سەختترین كاژێرەكانی ژیانی بەڕێ دەكات، كاتێك دوای چلەی تاڵەبانی، جێگری یەكەمی سكرتێری ئەو حیزبە كە ئێست درێژه‌ ...
ێنە: POURIA PAKIZEH بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێ شەو لە هەرێمی کوردستان و شارە سنوورییەکان نێوان عێراق و ئێران چەندین کوردی سوید کەسوکاریان لە دەست داوە. ئەنعام کەرەمی دانیشتووی گ درێژه‌ ...
لڤین: دوای دوو مانگ له‌ هه‌وڵدان ئه‌ردۆغان ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ له‌ توركیا چاوی به‌ نێچیرڤان بارزانی بكه‌وێت و پێیوتووه‌: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوشانی من نیه‌ نامه‌وێت چاوم پێی بكه‌وێت. درێژه‌ ...
وێستگه‌ نیوزـ سه‌رۆك كۆماری‌ میسر رێزێكی‌ تایبه‌تی‌ له‌ كچه‌ ئێزدی‌ له‌میا حه‌جی‌ به‌شار، چالاكی‌ بواری‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ گرت كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ رووبه‌ڕووی‌ ده‌ستدرێژ درێژه‌ ...
جوبرائیل به‌بێده‌نگی‌ ده‌گاته‌ ئیتاڵیا فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی‌ كوردی‌ (بێده‌نگی‌ ئاسمان) له‌ده‌رهێنانی‌ جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌فێستیڤاڵێكی‌ سینه‌مایی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌وڵاتی‌ ئیتاڵ درێژه‌ ...
نوسینگەی رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری یەکێتی رایگەیاند، کۆسرەت رەسول باری تەندروستی تێکچووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە. نوسینگەی رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسوڵ لە روونکر درێژه‌ ...
کتێبخانەی کوردی ساڵی ١٩٩٧ بە دەسپێشخەری کوردانی سوید لە ساڵی ١٩٩٧ دامەزراوە و ٢٠ ساڵ بەسەر تەمەنی دا تێپەڕی، ئێستا بە هۆی کێشەی دارایی داهاتووی کتێبخانەکە روون نیە. نزیکەی بیست درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   92
کۆی سه‌ردان:   15909290