ده‌قی پڕۆژه‌یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم
پڕۆژه‌یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه گشتییه‌كانی هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه.
به‌پێی پڕۆژه‌یاساكه ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر دامه‌زراوه گشتیه‌كانی هه‌رێم دابه‌شده‌كرێن.
هه‌ر به‌پێی پڕۆژه یاساكه، دوو ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌درێت به‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ده‌سه‌ڵاتێكیشی ده‌درێت به‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه‌ش ده‌درێت به‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می ماده‌ی سێیەمی پڕۆژه‌یاساكه‌دا هاتووه: كاركردن به‌یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (1)ی ساڵی 2005 هه‌مواركراو راده‌گرێت تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.
ده‌قی پڕۆژه یاساكه:
مادده‌ی یه‌كه‌م:
ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر دامه‌زراوه گشتیه‌كانی هه‌رێم دابه‌شده‌كرێن به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌م: پیاده‌كردنی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هاتوو له حوكمی مادده‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م-ه‌وه هه‌روه‌ها بڕگه‌كانی (دوو، شه‌ش، یازده، پازده، هه‌ژده، نزده) له‌مادده‌ی ده‌یه‌م له‌یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان- عێراق ژماره (1)ی ساڵی 2005 هه‌مواركراو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌بێت.
دووه‌م: پیاده‌كردنی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هاتوو له بڕگه‌مانی (سێ، چوار، پێنج، حه‌وت، هه‌شت، هه‌ڤده) له مادده‌ی ده‌یه‌م له‌یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان- -عێراق ژماره (1)ی ساڵی 2005 هه‌مواركراو له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت.
سێیه‌م: پیاده‌كردنی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هاتوو له بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م/2، چوارده) له‌مادده‌ی ده‌یه‌م له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كوردستان-عێراق ژماره (1)ی ساڵی 2005 هه‌مواركراو له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ده‌بێت.
چواره‌م: پیاده‌كردنی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هاتوو له بڕگه‌كانی (دوازده، سیازده، شازده) له مادده‌ی ده‌یه‌م له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (1)ی ساڵی 2005 هه‌مواركراو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ر ده‌بێت.
مادده‌ی دووه‌م:
دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌كارو ئه‌ركه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
یه‌كه‌م: كاركردن به‌یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (1)ی ساڵی 2005 هه‌مواركراو راده‌گرێت تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: ئه‌م یاسایه به‌ركارده‌بێت تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.
مادده‌ی چواره‌م:
كاربه‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌حكامه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌م یاسایه له‌ماوه‌ی (10) رۆژ له به‌روای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه ده‌رده‌چوێندرێت و له‌رۆژی ده‌رچونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی وه‌قاعیقی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه.
نەوا
به‌روار: 29/10/2017
2055 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|