عه‌بدولوه‌هاب شوانی‌: من به‌ فرمێسكه‌كانم، خۆم ده‌نووسمه‌وه‌

ئا:مالمۆ كورد

عه‌بدولوه‌هاب حه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر، ناسراو به‌ عه‌بدولوه‌هاب شوانی‌، نووسه‌ری‌ چوار په‌رتووكی‌ ئه‌ده‌بی‌ و فه‌لسه‌فی‌ یه‌، و زیاتر  له‌ حه‌وت شانۆی‌ پێشكه‌ش به‌ مندالاَنی‌ كوردستان كرد و زیاتر له‌ (40) شیعری‌ كراوه‌ته‌ گۆرانی‌ بۆ مندالاَن، نووسه‌ر و سیناریستی‌ یه‌كه‌م زنجیره‌ درامای‌ مندالاَنه‌ به‌ ناوی‌ (وانه‌)" سه‌رۆكی‌ ڕێكخرای‌ كۆلاره‌یه‌ بۆ ڕۆشنبیری‌ مندالاَن و ماسته‌ری‌ هه‌یه‌ له‌ كارگێری‌ گشتی‌، تا ئێستا ده‌رهێنه‌ری‌ (4) كورته‌ فیلمه‌ و دوا كاریشی‌ له‌ بواری‌ سینه‌ما كورته‌ فیلمی‌ (فڕین) كه‌ ئیستا به‌شداره‌ له‌ زۆرێك له‌ فیستڤاڵه‌ نێوخۆیی‌ و جیهانییه‌كان.

عه‌بدولوه‌هاب شوانی‌ كێیه‌؟ 
سیدهارتایه‌كه‌ نیوه‌ی‌ مرۆڤ و نیوه‌كه‌ی‌ تری‌ له‌ گه‌لاَ و دره‌خت، شوانی‌ به‌ر له‌وه‌ی‌ كوڕی‌ ئاده‌م بێت نه‌فخێكی‌ ئیلاهیه‌ له‌سه‌ر زه‌وی‌، به‌ر له‌وه‌ی‌ عه‌بدولوه‌هاب بێت مرۆڤه‌، مرۆڤ بوون له‌لای‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌كه‌ تا دوا خاڵی‌ وجوودمان ده‌بێت پێیه‌وه‌ پابه‌ندبێن و له‌ دره‌ختی‌ به‌نی‌ ئاده‌م لقێك بین.

تۆ به‌ دیوانی‌ (444 شه‌و) ده‌ستت پێكرد، خوێنه‌ر به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ ووشه‌كانت له‌م دیوانه‌، له‌ ژیان سارده‌بێته‌وه‌ و ده‌ستی‌ له‌ ژیان شل ده‌بێت بۆچی‌؟
دیوانی‌ (444 شه‌و) نووسینه‌وه‌ی‌ خۆم بوو له‌ ساڵی‌ (2003)، له‌ ڕاستیدا (چوارسه‌د و چل و چوار شه‌و) په‌یكه‌ری‌ منه‌ به‌ ووشه‌، كاتێك نووسیمه‌وه‌ كه‌ من خه‌ونه‌كانم گه‌وره‌ترن بوون له‌ ته‌مه‌نم و خه‌مه‌كانیشم بالاَیان به‌رزتر بوو له‌ خۆم، بۆیه‌ (مه‌حه‌مه‌د خدر مه‌ولود) گوتی‌: تۆ له‌م دیوانه‌ (بیست) ساڵ پێش خۆت كه‌وتی‌ و ئیدی‌ پێوست ناكات شتێكی‌ تر بنووسی‌ تا ته‌مه‌نی‌ (45) ساڵی‌، نووسینه‌وه‌ی‌ ئه‌م دیوانه‌ كارێكی‌ ئاوا ئاسان نه‌بووه‌، من به‌ فرمێسكه‌كانی‌ خۆم نووسیومه‌ته‌وه‌و بۆیه‌ كه‌ خوێنه‌ر ده‌یخوێنێته‌وه‌ هه‌ست به‌ ته‌ڕی‌ و گه‌رمی‌ ووشه‌كان ده‌كات و تێ‌ ده‌گات ئه‌و شیعرانه‌ كارێكی‌ وا ئاسان نیه‌ ته‌نها ووشه‌ ریزكردن نییه‌ و پرۆسه‌ی‌ خۆ نووسینه‌و و ژیان نووسینه‌وه‌ و خه‌م دارشتن بووه‌ له‌ قالبی‌ ووشه‌، هه‌ر چوارینه‌یه‌ك له‌ دیوانی‌ (444 شه‌و) فرمێسكێكی‌ من به‌سه‌ر جه‌سته‌یا ڕژاوه‌، من هیچ زۆر له‌ خۆكردنێكم نه‌بووه‌ بۆ نووسینه‌وه‌ی‌ پێوستم به‌ خه‌یاڵ و زۆر له‌ خۆكردن نه‌بووه‌ هه‌رگیز، له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگ (444 )چوارێنه‌ له‌ دایك بوو، نووسینه‌وه‌ی‌ زه‌حمه‌ت بوو، ئازار به‌خه‌ش بوو، له‌ ڕۆحی‌ خۆم ووشه‌م هه‌ڵده‌كه‌ند و له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌مچنیه‌وه‌.

له‌ سه‌رجه‌می‌ نووسینه‌كانت خوێنه‌ر خه‌مێكی‌ قوڵ به‌دی‌ ده‌كات؟
به‌ڵی‌ نووسه‌ر ئه‌وه‌ ده‌نووسێت كه‌ خه‌یاڵی‌ درووستی‌ ده‌كه‌ن و زاده‌ی‌ ئه‌زموونی‌ ژیانیه‌تی‌، نووسین نه‌خشاندنی‌ تابڵۆی‌ ژیانه‌ و چه‌رمه‌سه‌ریه‌كانیه‌تی‌ به‌ ووشه‌، من هه‌رگیز نه‌مویستووه‌ شتێك بڵێم خۆمی‌ تیا ڕه‌نگ نه‌داوه‌ و خۆمی‌ تیانه‌بینم، تۆ ئه‌گه‌ر خه‌مێك ده‌بینی‌ ئی‌ ئه‌وه‌یه‌، خه‌مێك و حه‌سره‌تێك و غوربه‌تێك هه‌میشه‌ ئاماده‌گی‌ هه‌بووه‌ له‌ زاتی‌ مندا، بۆیه‌ له‌ ووشه‌كانم ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش من هه‌میشه‌ خه‌م و حه‌سره‌ته‌كانی‌ ژیانم به‌ ڕه‌نگێكی‌ جوان كێشاوه‌، هه‌ناسه‌یه‌كم هه‌ڵكیشاوه‌ بۆ به‌رده‌وام بوون و مانه‌وه‌.

هۆكاری‌ چییه‌ شوانی‌" له‌م قووڵ بوونه‌وه‌ له‌ نێو ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه‌ی‌ نووسین هاته‌ نێو دنیا ساده‌كه‌ی‌ مندالاَن؟
منداڵی‌ بۆ من جیهانێكه‌ كه‌ به‌ ته‌نیا تیایدا ژیام و ته‌نیاش تیایدا یاریم كرد و ته‌نیاش تیایدا گه‌وره‌بووم، كۆچی‌ باوكم و دووری‌ دایكم ئه‌مانه‌ منداڵیی‌ منیان به‌ ته‌نیا هێشته‌وه‌ و له‌ گه‌وره‌ی‌ منیان كرده‌ دایك و باوك بۆ خۆم و بۆ منداڵانی‌ تر، بووه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌میشه‌ حه‌سره‌تێك له‌ وجودمان هه‌بێت بۆ بینینی‌ دایك و باوك و ووتنی‌ ووشه‌ی‌ باوكه‌، بۆیه‌ هه‌وڵمدا كه‌ ئه‌م بۆشایه‌ پڕ بكه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌و مندالاَنه‌ی‌ هاوشێوه‌ی‌ من بوون له‌ ژیان ئه‌ویش به‌ تێكسته‌كانم و به‌ دراما و فیلم و شانۆ و كاره‌كانی‌ تری‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ مندالاَن، كه‌ خۆشترین كاته‌كانی‌ ژیانی‌ منیان نه‌خشاند ئه‌و ساتانه‌ی‌ كاركردنم له‌گه‌ڵ مندالاَن.





وه‌زیری‌ ته‌نیایی‌" لۆگۆی‌ ناوی‌ تۆیه‌ له‌ نووسین، ته‌نیایی‌ ئه‌وه‌نه‌ قوڵ چۆته‌ ژیانت تا ببیه‌ وه‌زیری‌ ته‌نیایی‌؟ 
 وه‌زیری‌ ته‌نیایی‌ ناونیشتانی‌ دیوانێكمه‌ له‌ ساڵی‌ (2008) چاپ و بلاَو كرایه‌وه‌، له‌وكاته‌وه‌ بووه‌ ناوی‌ من، له‌ وه‌زیری‌ ته‌نیایی‌ تۆ هه‌ست به‌م قولاَییه‌ له‌ مندا ده‌كه‌ی‌، ئه‌ویش به‌ هۆی‌ ئه‌و ڕووچوونه‌م به‌ نێو خوێندنه‌وه‌ و ئه‌و قۆناغه‌ش له‌ ژیانی‌ من كه‌ منی‌ زیاتر په‌لكێش كرد به‌ نێو ته‌نیایی‌ و وای‌ كرد ده‌ست بكه‌م به‌ نووسینه‌وه‌ی‌ ته‌نیاییه‌كانی‌ خۆم له‌ دیوانێك به‌ نێو وه‌زیری‌ ته‌نیایی‌، له‌وێ‌ تۆ ئه‌وپه‌ری‌ ساده‌یی‌ و كورت بڕی‌ ده‌بینی‌ له‌ نووسیندا، كه‌ به‌وپه‌ڕی‌ ساده‌یه‌وه‌ داوا له‌ دایكم ده‌كه‌م، (گۆرانی‌ بێژێكم له‌ بازاڕ بۆ بكڕێ‌)، له‌وێ‌ كه‌ ده‌ڵێم:
 (خۆت سه‌ركردایه‌تیم بكه‌ سه‌رم دیاریت
 من ڕۆڵه‌ی‌ تۆم ئه‌ی‌ ته‌نیایی‌).
له‌ وه‌زیری‌ ته‌نیایی‌ من ته‌واو خۆم داوه‌ته‌ ده‌ست ته‌نیایی‌ و متمانه‌ی‌ ته‌واوم پێی‌ هه‌یه‌، كه‌ جێم ناهێڵی‌ و له‌گه‌ڵ خۆی‌ ده‌مبا و هه‌رچی‌ ئه‌و به‌سه‌رم بێنێ‌ پێی‌ رازیم، 
(به‌م جیهانه‌ دووباره‌یه‌ بم سوڕێنه‌وه‌.
ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌نده‌رانم بكه‌ و
له‌و بنی‌ دنیا فڕێم بده‌
چۆنت پێ خۆشه‌، وابكه‌ ئه‌ی‌ ته‌نیایی‌
من هه‌ر ڕۆڵه‌ی‌ تۆم).
 
وه‌ك نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر" توانیوته‌ جی‌ په‌نجه‌ی‌ خۆت بنه‌خشێنی‌  له‌ نێو سینه‌ما و بگه‌یته‌ فیسته‌ڤاڵه‌كانی‌ ولاَتانی‌ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ئاسیا و ئه‌فریقا ئه‌وه‌ چۆن بوو؟
تۆ كاتێك هیچ ئامرازێكت نیه‌ بۆ به‌تاڵ كردنه‌وه‌ ئه‌و هه‌موو نادادی‌ و ئه‌م هه‌موو بێ‌ حورمه‌تییه‌ی‌ به‌رانبه‌ر به‌ ڕۆحی‌ مرۆڤ ده‌كرێت، تۆ كاتێك بێ هیوا ده‌بێت له‌ مرۆڤ، بێ‌ هیوا ده‌بێت له‌ ژیان، بێ‌ هیوا ده‌بیت له‌ درێژه‌ دان به‌ جوانییه‌كان، به‌ دوای‌ ئامرازێك ده‌گه‌ڕێی‌ په‌یامی‌ مرۆڤ بوون بلاَوكه‌یته‌وه‌ و ئازاره‌كان به‌یان بكه‌ی‌ و فرمێسكه‌كان پیشان بده‌یت، ئه‌ویش سینه‌مایه‌ له‌ ئێستا، ئێمه‌ هیچ شتێكمان نییه‌ به‌ قه‌د سینه‌ما هێند به‌رز و به‌ توانا گوزارشت له‌ ئازاره‌كانی‌ مرۆڤ بكات و پیشانی‌ بدات، كاره‌كانم له‌ نێو سینه‌ما باشترین هه‌نگاو ده‌بن بۆ گه‌یاندنی‌ په‌یامه‌ ئینسانیه‌كانم.. 

به‌روار:  28/10/2017
403   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
(DefendKurdistan) یەکێک لەو ڕێکخراوە کوردییە خۆبەخشانەیە کە لە سویددا دەستی بە کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان کردووە. چنوور کە لەگەڵ گرووپی دیفێند کوردستا درێژه‌ ...
لڤین: دكتۆر نەجمەدین كەریم بەنهێنی و بە ئۆتۆمبیلەكانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی لە هەولێرەوە هێنراوەتە سلێمانی و دەیەوێت بەو فرۆكە ئەمبوڵانسەی بۆ كۆسرەت رەسوڵ دیاریكراوە ، بەرەو دەرەوی وڵ درێژه‌ ...
له‌وێ مردیی و غه‌ریبیمت، غه‌ریبتر کرد و ته‌نیایمت، ته‌نیاتر کرد و بێکه‌سیمت، بێکه‌ستر کرد! له‌وێ مردیی جانی جانان! *کۆچی دوایی نه‌نکم "شه‌فیقه‌ سه‌عید" / دایکی باوکم "شێرکۆ درێژه‌ ...
هیڤیدار ئەحمەد و مەحموود یاسین رووداو - هەولێر یەكێتی نیشتمانی یەكێك لە سەختترین كاژێرەكانی ژیانی بەڕێ دەكات، كاتێك دوای چلەی تاڵەبانی، جێگری یەكەمی سكرتێری ئەو حیزبە كە ئێست درێژه‌ ...
ێنە: POURIA PAKIZEH بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێ شەو لە هەرێمی کوردستان و شارە سنوورییەکان نێوان عێراق و ئێران چەندین کوردی سوید کەسوکاریان لە دەست داوە. ئەنعام کەرەمی دانیشتووی گ درێژه‌ ...
لڤین: دوای دوو مانگ له‌ هه‌وڵدان ئه‌ردۆغان ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ له‌ توركیا چاوی به‌ نێچیرڤان بارزانی بكه‌وێت و پێیوتووه‌: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوشانی من نیه‌ نامه‌وێت چاوم پێی بكه‌وێت. درێژه‌ ...
وێستگه‌ نیوزـ سه‌رۆك كۆماری‌ میسر رێزێكی‌ تایبه‌تی‌ له‌ كچه‌ ئێزدی‌ له‌میا حه‌جی‌ به‌شار، چالاكی‌ بواری‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ گرت كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ رووبه‌ڕووی‌ ده‌ستدرێژ درێژه‌ ...
جوبرائیل به‌بێده‌نگی‌ ده‌گاته‌ ئیتاڵیا فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی‌ كوردی‌ (بێده‌نگی‌ ئاسمان) له‌ده‌رهێنانی‌ جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌فێستیڤاڵێكی‌ سینه‌مایی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌وڵاتی‌ ئیتاڵ درێژه‌ ...
نوسینگەی رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری یەکێتی رایگەیاند، کۆسرەت رەسول باری تەندروستی تێکچووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە. نوسینگەی رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسوڵ لە روونکر درێژه‌ ...
کتێبخانەی کوردی ساڵی ١٩٩٧ بە دەسپێشخەری کوردانی سوید لە ساڵی ١٩٩٧ دامەزراوە و ٢٠ ساڵ بەسەر تەمەنی دا تێپەڕی، ئێستا بە هۆی کێشەی دارایی داهاتووی کتێبخانەکە روون نیە. نزیکەی بیست درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   109
کۆی سه‌ردان:   15909322