سڕکردنی بڕیاری ریفراندۆم، ئه‌ڵقه‌یه‌کی ته‌واوکه‌ر له سیاسەتی تەسلیم بوون به‌ده‌وله‌تی عێراق!
مالمۆکورد
ئەنجامدانی ریفراندۆم و بڕیاری سەربەخۆیی، هەنگاوێکی سیاسی گرنگ بوو کە خەڵکی کوردستان لە مێژووی سیاسی تازەدا هەڵیهێنایەوە، بەڵام بەرپرسانی کوردایەتی کە حسابیان لەسەر وەهمی پشتیوانی دەوڵەتانی ئیمپریالیستی و بێده‌نگی دەوڵەتانی ناوچەکە کردبوو، لەگەڵ کاردانەوەی حکومەتی فاشیست و شۆڤێنیستی عێراقدا تووشی سەرەگێژی بوون. هەرزوو بەشێك لە بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی پەشیمانی خۆیان لە ئەنجامدانی ریفراندۆم راگەیاند. لەگەڵ توندبونەوەی فشارەکاندا، دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی کهخاوەنی هێزە چەکدارەکانی کوردستانن، وەکو هەرهێزێکی بۆرژوایی دابڕاو لە جەماوەر کە پشتیان بە ئەمریکاو رۆژاواو دەوڵەتە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە بەستبوو، دەست و قاچی خۆیان وون کرد‌و کەوتنە ساتوسەودای ژێربەژێر و نهێنی بۆئەوەی لەبەرامبەر بە قوربانی‌کردنی دەنگ و بڕیاری خەڵكدا، سەری خۆیان و دەسەلات و سامانەکەیان دەربازبکەن. بەڵام پێشبڕکێی هەرزانفرۆشکردنی بڕیاری خەڵك، بەشێکی سەرکردایەتی سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانی بەو بڕیارە گەیاند کە لەوە زیاتر بڕۆن و پاشقول لهبەشێك لە هاورێکانی خۆیان بگرن و تەسفیەحسابێکی کۆنیش لەگەڵ پارتیدا بکەن، له‌ئاکامیشدا شکست و فه‌شه‌لی خۆیان به‌کاره‌ساتی ماڵوێرانی و ئاواره‌یی بۆ سه‌رخه‌ڵکی کوردستان ته‌واوبکه‌ن.
دوای ئەم مامەڵە ریسوا‌و شەرمهێنەرانەیە، حکومەتی شۆڤێنیست و فاشیستی ئیسلامی بەغدا بە پاڵپستی رژێمی دڕندە و تیرۆریست پەروەری ئیسلامی ئێران، هێزەکانی حەشدی شێعی ناردە سەر کەرکوك و دوزو ناوچەکانی دیکەو بە زەبری هێزو بەپێشێلکردنی ئیرادەو خواستی خەڵك، داگیری کردن. هێزەکانی کوردایەتی وەکو پیشەی هەمیشەییان خەڵکیان لەبەردەم چڕنوکی دڕندەکانی حەشدی شێعەو شۆڤێنیستە داخ لە دڵەکاندا جێهێشت و دەستی ئەو هێزەیان ئاوەڵاکرد بۆ پەلامارو هێرشی زیاتر و شکاندنی شکۆ و ئیرادەی خەڵك. دوای ئەوە، عەبادی وەک میراتگری سەدام و عەلی کیمیاوی، رایگەیاند کە ریفراندۆم کۆتایی هات و بوو بە مێژوو..!، دواتریش لە پێگەی هەستکردن بە لاسەنگبوونی هێز بە قازانجی خۆی هەوڵی پەڕوباڵکردنی دەسەڵاتی بزوتنەوەی کوردایەتی و سەپاندنی ده‌سه‌ڵات و یاساکانی حکومه‌تی ناوه‌ند بەسەریاندا.
سڕکردنی بڕیاری ریفراندۆم، ئه‌ڵقه‌یه‌کی ته‌واوکه‌ره له ملکەچی و سیاسەتی تەسلیم بوون به‌ده‌وله‌تی عێراق و له‌درێژه‌ی زه‌بونی سیاسی و فه‌شه‌لی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌سه‌لات و کارنامه‌ی حزبه ناسیونالیسته‌کانی کوردستاندایه. سەرانی یەکێتی و پارتی و کاربەدەستانی حکومەتی بۆرژوایی هەرێمیش کە هەموو ئامانجیان پاراستن و هێشتنەوەی دەسەڵاتی میلیشیایی و بەرژەوەندی سیاسی و ئابوری خۆیانە لەسەر حسابی ژیان و ئایندەو شکۆی خەڵکی کوردستان، خۆیان کردۆتە کوێخای خەڵك و بڕیاری خەڵک وەکو قەزاوەگێڕی سەری خۆیان دەدەن. دەستی حکومەتی فاشیست و شۆڤێنی عێراق و دەنگی چەند ملیۆن هاوڵاتی کوردستان بۆ سەربەخۆیی دەکەنە شاباشی هێشتنەوەی خۆیان لەسەر کورسیەکانی دەسەلات لە هەولێر و سلێمانی!
ئەگەرچی بڕیاری خەڵکی کوردستان بۆ سەربەخۆیی بە هێزی چەك و لەشکرکێشی و پلانی ناوچەیی و ساتوسەودای رەزیلانەی هێزە دەسەڵات بەدەستەکانی کوردایەتی، پاشەکشەی پێکراوە، بەڵام کۆمەڵێك لهمافیاو تاڵانچی، کهبژێوی و قوتی خەڵك و ماف و ئازادیه‌کانی خه‌ڵکیان له‌ژێر حوکمی میلیشیا و ده‌سه‌ڵاتێکی گهندهڵو سهروخهڵکیدا راگرتووه، به‌هیچ جۆرێک مافی ئه‌وه‌یان نییه کە بڕیاری سڕکردن و کارپێ نەکردنی بدەن، بۆئەوەی دڵی عەبادی و فەرمانڕەوکانی بەغدا نەرم بکەن تا لایەکیان لێ بکەنەوە. خەڵکی کوردستان خاوەنی بڕیاری سەربەخۆییەو هیچ کەسێك مافی نیە قومار بەم بڕیارە مێژووییەی ئەوانەوە بکات. ئەم دەسەڵاتە نەك بۆی نیە بڕیاری خەڵکی کوردستان بۆسەربەخۆیی هەڵپەسێرێت، بەڵکو بۆی نیە لە هیچ ناوەندێکی سیاسی ناوچەیی و جیهانیدا بەناوی خەڵکی کوردستانەوە دەربکەوێ.
ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم وده‌نگی به‌ڵێی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بۆ جیابوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، ده‌ستکه‌وتێکی بههادارو گرنگه، له‌راستای کۆتایی هێنان بهئیلحاقی کوردستان و دوباره ڕاکێشانه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵکه‌که‌ی بۆ ژێر سایه‌ی فیدڕالیزمێکی قه‌ومی، که‌سه‌رچاوه‌ی نائارامی و پشێوی و ڕقه‌به‌ری نه‌ته‌وه‌ییه، هاوکات ههنگاوێکی گرنگه بۆ خه‌ڵکی کوردستان تابتوانن له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت و کارنامه‌ی حزبه بۆرژوا ناسیونالیسته‌کان، هه‌نگاو به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی سیاسی دلخوازی خۆیان هه‌ڵگرن. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی به‌هه‌ر شیوه‌یه‌ک له‌دژی ئه‌م ده‌ستکه‌وته ڕاده‌وه‌ستن وبڕیار له‌سه‌ر سڕکردن وهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌رده‌که‌ن، نه‌ک هه‌ر بێگانه‌بوونی خۆیان بهمافو چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستان نیشانده‌ده‌ن، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌ی ئیراده‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه کارده‌که‌ن. هه‌ربۆیه خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بڕیارێک کهلهڕیفراندۆمدا به تەواوی دنیایان ڕاگه‌یاند بەسەرکەوتنی بگەیەنن، ده‌بێ به‌خه‌باتی یه‌کگرتوو هوشیارانه‌ی خۆیان ئه‌م هێزانه تێپه‌ڕێنن و ڕۆڵ‌و ده‌سه‌ڵاتیان له‌کاربخه‌ن و به‌یه‌کجاری دهستکۆتایان بکه‌ن. خه‌ڵکی کوردستان بۆئه‌وه‌ی له‌بازنه‌ی سیاسه‌ته شکستخواردوو بێ ئاکامه‌کانی ئه‌حزابی ناسیونالیستی کورد ده‌رچن وچیتر نه‌بنه‌وه قوربانی، ڕێگایه‌کیتریان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌ته‌وه جگه له‌وه‌ی که‌له‌سه‌ر بڕیاری خۆیان پێداگری بکه‌ن و ئیرادهبکەن بۆ بهسهرئهنجامگهیاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وله‌تێکی سکولاری ناقه‌ومی، که‌ئازادی و باشبژیوی و مافی یه‌کسان بۆ هه‌موو هاولاتیان ده‌سته‌به‌رکات. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان له‌ڕيزی پێشه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته‌دا ڕاوه‌ستاوه‌و بانگه‌وازی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان و سه‌رجه‌م ئازادیخوازن ده‌کات، بۆ په‌یوه‌ستبوون بهڕیزهکانیهوه.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
26/10/2017
Muhsin Kareem
00964(0)770 047 5533
بهروار: 28/10/2017
817 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|